Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 8 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

شەڕی ریاڵ و بەرشلۆنە بەردەوامە

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

راهێنەری بە توانا و لێهاتوو و سەركەوتوو (مۆرینهۆ) وەك راهێنەر لە هەر یانەیەك كاری كردبێت  توانیویەتی باڵادەستی و سەركەوتن و ئەنجامی باش و بەرچاو بۆ یانەكەی بە دەست بێنێت و خۆشی بەسەركەوتوویی بینیوە، بەڵام ئەوەی شارەزایان و پسپۆران و شرۆڤەزانانی جیهانی تۆپی پێ‌ و ئێمەمانانیش هەستمان پێی كردبێت. مۆرینهۆ بە ناخێكی توندڕەوانەی گەرم لە نێو كارەكانی  راهێنەرایەتی و لە نێو یاریگاشدا دەبیندرێت و هەمیشە خۆی بە لێدوانی ئاگرین و شەڕانگێزی سەرقاڵ دەكات‌و بە راگەیاندكارێكی توندڕەو لە بواری میدیا خۆی دێنیتە بەرچاوان. لە هەر یانەیەكیش بووبێ كێشەوگرفت لەگەڵ یانەكانی ركابەری دروست بووەو زۆر جاریش لە گیانی وەرزشی دەرچووە، هەموو ئەوانەی ئاگادارن و شارەزاییان هەیە، دەزانن ئەوكاتەی لە یانەكانی پۆرتۆی پۆرتۆگالی و چێڵسی ئینگڵتڕا و ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی بوو، كێشەوگرفتی توندی لەگەڵ یانەكانی ركابەر وەك مەشخەڵی ئۆلۆمپیاد گڕی گرتبوو. وێستگەی ئێستای ئەو راهێنەرە تراژیدیایە، خولی لالیگا و یانەی شاهانەی ئیسپانیایە، ئەگەرچی خولی لالیگا بەو مرۆڤە نامۆ نیەو بەر لەوەی لەو سێ‌ شوێنانەی باسمكردن كاری كردبێت، پێشتر وەك وەرگێڕی زمان لەگەڵ راهێنەر فانگاڵ لە یانەی بەرشلۆنە كاری كردووە.
زیاتر لە (100) ساڵە توندوتیژی لە نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەردەوامی هەیەو لە داهاتووشدا درێژەی دەبێت. بە هاتنی مۆرینهۆش بۆ یانەی شاهانەو دەستبەكاربوونی، فتیلی ئاگری نێوانایان تا راددەیەك خۆشترو بڵێسەی زیاتری سەند. مۆرینهۆ لە یەكەم كلاسیكۆدا لە بری ئەوەی خۆی بە شێوازو تەكتیك و لایەنی دەروونی یاریزانان بۆ یاری كلاسیكۆ ماندوو بكات، زۆر بەتوندی شەڕی راگەیاندنی وەشاند، خۆی بە لێدوانی توندو ئاگرین سەرقاڵ كردو گوتی ئەو رۆژە رۆیی ریال مەدرید (5) گۆلی لێ‌ بكرێت. لە ئەنجامدا بە (5) گۆلی بێ‌ بەرامبەر دۆڕاو وەڵامی درایەوە. خولی لالیگا لە زۆر لایەنەوە لە خول و پاڵەوانیەتییەكانی ئەو وڵاتانەی مۆرینهۆ كاری لێ‌ كردوون جیاوازترە، یانەو راهێنەری ركابەریشی لەگەڵ یانەو راهێنەرەكانی دیكە زۆر جیاوازە. راستە تیپێكی بەهێزی دروستكردووە، بەڵام چۆنی دروستكردووە؟ بە لێزانی و شارەزایی خۆی یان بە كڕینی یاریزانان؟ مۆرینهۆ نەیتوانیوە قبوڵی ئەو راستییە بكات و دانیش بەوە بنێ‌، كە گواردیۆلای كەتەلۆنی راهێنەرێكی سەركەتووەو لێزانە و توانیویەتی یانەی بەرشلۆنە بە شێوازێكی تازەو نوێ‌ بە جیهانی تۆپی پێ‌ بناسینێ‌ و ئەو هەموو یاریزانە ئەستێرەیەی بەرشلۆنەش لە نێو یەك جەستەدا كۆیان بكاتەوەو لە رووی دەروونیشەوە ئامادەیان بكات و وەك یەك خێزانی تەبا لە نێو خۆیاندا یەكیان بخات، لە پێگەیاندنی یاریزانانی لاویش دەستێكی باڵاو زیرەكانەی هەیە و شێوازێكی تایبەتی یاری تۆپی پێش بۆ بەرشلۆنەو خۆی داڕشتووەو دەشزانێ چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ سەرجەم یارییەكانی بەرامبەر بكات، بە تایبەت لەگەڵ یارییەكانی كلاسیكۆدا. ئەگەرچی لە دوای یاری كلاسیكۆی (10-12-2011) بەچەند رۆژێك مۆرینهۆ لە لێدوانێكدا دەڵێت بەبێ‌ دوودڵی و هیچ شكی تێدا نیە لە هەر پاڵەوانیەتییەك بین دەتوانین جامەكەی بەرز بكەینەوە، بەمەرجێك یانەی بەرشلۆنە بەشداری ئەو پاڵەوانیەتیە نەبێت.
شەڕی سەركەوتن لە یارییەكانی كلاسیكۆ بە پلە یەك بەر لە یاریزانان بۆ راهێنەران دەگەڕێتەوە، مۆرینهۆ لە رووی دەروونییەوە نەیتوانیوە یاریزانان بە شێوازێكی تەندروست و نەرم و نیان و هێمن و لەسەرخۆ بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادە بكات و بیر لە تۆڵە كردنەوە و توندوتیژی نەكەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەو یاریزانانەی بەو شێوازە و ئاراستەیە بیر دەكەنەوە لە كلاسیكۆدا یاری ناكەن و لەسەر كورسی یەدەك دەبیندرێن، نموونە زۆرە و هەموومان هەست بەوە دەكەین. لە بەرامبەردا گواردیۆلا لەم بارەیەوە سەركەوتوو بووە و دەتوانێ‌ بە باشترین شێوە لە رووی دەروونییەوە یاریزانان بۆ یارییەكان ئامادە بكات و یارییەكانی كلاسیكۆش نموونەی ئەو راستییەن. گواردیۆلا شارەزایی باشتری لە یارییەكانی كلاسیكۆدا هەیە، چونكە وەك یاریزان و راهێنەر بەشداری لە یارییەكانی كلاسیكۆ كردووە، بۆیەش كلیلی سەركەوتن و بردنەوە لەلای خۆیەتی. زۆرجار گوێبیستی كەسانێك دەبم دەڵێن ئەگەر منیش راهێنەری یانەی بەرشلۆنەبم، سەركەوتن بە دەست دێنم. راهێنەری سەركەوتوو و لێهاتوو و لێزان و شارەزا دەڵێت" یازدە یاریزانی باش و لێهاتوو ئاست بەرزم پێ‌ بدەن، تاكو بتوانم ئەنجامی باشتان پێ‌ بدەم" ئەم وتەیە ئەوە دەگەیەنێ‌ هیچ كاتێك یاریزانانی باش و لێهاتوو و ئاست بەرز ناتوانن بەبێ‌ راهێنەرێكی باش ئەنجامی باش و سەركەوتوو بەدەست بێنن. راهێنەری باش و یاریزانانی ئاست بەرز دوو چەمكی هاوبەشن و دەتوانن پێكەوە سوودو بەرهەم ببەخشن.


جەلال سەعید

بۆنەکان

2012-01-28

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 134
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy