ژنێكى ئوسترالى ده‌بێته دایكى دوو منداڵى كه‌م ئه‌ندامى عێراق و دواتر دەیانکاتە دوو ئەستێرە

هه‌رگیز به خه‌یاڵیش ئه‌وه به بیرى “ئه‌مانوئێل و ئه‌حمه‌د” دا نه‌ده‌هات كه دوو منداڵى بچوكى عێراقى كه‌م ئه‌ندام بوون له‌یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ى منداڵى بێ که‌سوکارى لێ به‌خێو ده‌کرێت له شارى به‌غدا، كه له‌لایه‌ن ژنێكى ئوستورالییه‌وه ببرێنه ئوسترالیا‌و ببن به دوو گه‌نجى ناسراو له‌و وڵاته.
له يه‌کێک له‌و شوێنانه‌ى که منداڵى بێ که‌سوکار لێ به‌خێو ده‌کرێت له شارى به‌غدا، دوو منداڵ له‌لایه‌ن ژنێکى ئوسترالى به‌ناوى (مورى کيلى) که له رێکخراوى ( منداڵ له پێشه‌وه‌ن) کارده‌کات برانه ئوسترالیا‌و وه‌كو دایكێك به‌خێویانى كرد.
ئه‌مانوئێل و ئه‌حمه‌د دوو منداڵى كه‌م ئه‌ندام بوون له‌ئه‌نجامى شه‌ڕى ئه‌م دواييه‌ى عيراق، که‌سوکاريان له‌به‌ر نه‌بونى و ره‌وشى عێراقى ئه‌و کات له‌و شوێنه داینابوون.
ئه‌و ژنه ئوستورالییه هه‌ردو منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات بۆ ئوستراليا و چاره‌سه‌ريان ئه‌کات تا چاک ئه‌بنه‌وه و به‌خێويان ئه‌کات وه‌کو دايکێک.
(مورى کيلى) به سه‌دان له‌و منداڵانه‌ى که که‌م ئه‌ندامن و په‌ککه‌وتون و له هه‌مو ره‌نگ و ئاينێک به‌خێو ئه‌کات، به‌ڵام ئه‌مانوئێل و ئه‌حمه‌د به‌ره‌سمى له‌سه‌ر ناوى خۆى تۆمارده‌کات و ده‌بێت به دايکيان.
هه‌رچه‌نده کيلى ته‌نها دايکيانه له سه‌ر کاغه‌ز به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌و دايکه‌يه که خۆشه‌ويستى و باوه‌شى گه‌رمى بۆ واڵا کردون.
(کيلى) بڕيارده‌دات له‌گه‌ڵ خۆي بیانبات بۆ عيراق تا وه‌کو به که‌سوکاريان ئاشنابن، ئه‌و عێراقه‌ى که ئه‌و دوو منداڵه باجى به عێراقبونيان ده‌ست و قاچه‌کانيان بوو که‌له شه‌ڕ له ده‌ستياندان.
ئه‌و دوو منداڵه که ئێستا دوو گه‌نجن، له ئوستراليا ناسراون و له وه‌رزشى مه‌له‌کردن نمره‌ى باشيان به‌ده‌ست هێناوه و يه‌کێکيان که گۆرانيبێژه ئێستا گه‌يشتوته قۆناغى دووه‌م له يه‌کێک له به‌ناوبانگترين پێشبرکێى گۆرانى له ئوستراليا.
سەرچاوە / هاوڵاتی
و / بۆنەکان



























