بەپێی ڕابرسیەك كەگوڤاری كومەڵەی پزیشكی أمریكی كردویەتی %43 ئافرەتان وتویانە كێشەی سێكسیمان هەیە لەوانەش(ساردی سیكسی _دروست بوونی ئازار لەكاتی سیكسدا بەهوی ووشك بونی كوئەندامی زاوزیی ئافرەت _گرانی یان نەتوانین بەگەیشتن بەلوتكەی چیزی سیكسی واتە (ئورگازم).......ئامانجی ئێمە وهک بۆنهکان لیرەدا تەنها ئاشناكردن و روشنبیركردنی توی خوینەرە و هیج مەبەستیكی ترمان نیە جاتكایە بەسادەیی وەریبگرەو سوودی لی ببینە .
1- ساردی سیكسی /هوكاری زۆرە لەوانەیە بەهۆی كێشەی سۆزداری یان بزیشكی - توانای جەستەیی ئەمانە هەمو فاكتەرن بو كەمكردنەوەی ئارەزوی سیكسی یان كیشەی نیوان ژن و میرد لەوحالەتەدا دەرونیان نائارامەو ئارەزوەكە كەمتر دەبێت یان كونتروڵ كردنی لایەنێك بولایەنەكەی ترو خراب مامەلەكردن لەكاتی ئەنجامدانی سیكسدا هەروەها نەخوشی خەموكی(الكآبة)یا دڵە ڕاوكێ و هیلاكی جەستەیی و دەرونی و هەست كردن بەگوناح و كەموكورتی بەرامبەر لایەنەكەی تر ببنە هوی ئەم لاوازی سیكسیە جاری واهەیە دەرمانی هەندیك لەنەخوشیەكان دەبنە هوكار و ووشك بوونەوەی كوئەندامی زاوزیی میینەو ساردی سیكسی لی دەكەویتەوە.
2- دروست بوونی ئازارێكی زور لەكاتی سێكسدا/ هەر ووروژاندنێکی ناوچەی(حوض)ئافرەت بەهوی نەخوشیەوە یان نەخوشیەكی گوازراوە وادەكات ئەو ئافرەتە بەتەنها بیركردنەوە بو چونە ناو جێگهكەی كارێكی ئازاربەخش بێت بۆی هوكاری تریش زوورن بو دروست بوونی ئازار وەك (وشكی كوئەندامی زاوزی -هەوكردن - كرژبونی ماسولكەكانی یان تەسكی ئەم كوئەندامە-) ئەبێتە هوی دروست بونی ئازارێكی زۆر بەتایبەتی لەجارەكانی یەكەمی مومارەسەكردنی سێكسدا، كاتێك كرداری سیكس ئازاربەخشە كەواتە دەبێتە هوی دروست بوونی(التهاب) بۆیە پێویستە بەزوترین كات سەردانی بزیشكی پسبور بكرێت .
3-قورسی گەیشتن یان درەنگ گەیشتن بەلووتكەی چێژی سیكسی/
گەیشتن بەلوتكەی چێژ كارێكی بەردەست و هەموارنیە بۆ زۆربەی ئافرەتان لەوانەیە هوكارەكەی لەمانەدا بەدی بكرین(تینەگەشتنی پیاو لەسروشتی لەش و لاری ئافرەت _شیوازی سیكسی هەڵه -لەدەست دان و خراب بونی ماسولەكەكانی كوئەندامی زاوزیی ئافرەت بەهوی نەشتەرگەریەكانی كاتی منداڵ بوون _هوكاری دەروونیش كاریگەری خۆی هەیە چونكە دەرون ئارام نەبێت ناتوانرێت سیكس بەسەركوتویی ئەنجام بدریت ) ئەمانە هەموی دەبنە هوی لەدەست دانی چیزی سێكسی لای ئافرەت و نەگەیشتنی پێی.
ئەوەی پێویستە بكرێت تاوەكو ئافرەتیش هاوشیوەی پیاو چێژ وەربگرێت و بێ بەش نەبیت ئەوەیەكە لەلایەنی دەرونیەوە پێش ئەنجامدانی كردارەكە ئامادە بكرێت بەجەندشتێك بەنمونە (چەند ووشەیەكی ناسك و هەست بزوین یان لەئامیزگرتنیك) زۆر شتی تریش كەلای تو سادە دیارن بەلام ئەنجامی كاریگەرو چاوەروان نەكراوی دەبیت.
بەهەرحال ئەمانە هەموی هوكارن بەلام گرنگ چارەسەركردنیانە خانمی بەریز ئەگەر هاتوو بوماوەی چەند هەفتەیەك تووشی لاوازی سیكسی هاتی و بەردەوام بوو ئەوا پێویستە بەزووترین كات سەردانی بزیشكی پسپۆری نەخوشیەكانی ژنان بكەیت تابەزوویی چارەسەری حاڵەتەكە بكرێت و تەشەنە نەكات
ئامادهکردنی : ئهحمهد محمهد / بۆنهکان



























