Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 6 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

زانکۆی سەڵاحەددین چوار هەزار قوتابی وەردەگرێت

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین دکتۆر (ئەحمەد دزەیی)، لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەی “هە‌ولێر”ـدا، جێبەجێنەکردنی کەمپی نوێ، بە بنەڕەتیترین کێشەی زانکۆی سەڵاحەددین لە قەڵەم دەدات و، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی حزبییش لە زانکۆکەیاندا، پێشبینیی کرد بۆ ساڵی نوێی خوێندن،‌ 4 هەزار قوتابی وەربگرن. ئێمه‌ش وه‌ک ماڵپه‌ری بۆنه‌کان ده‌قی دیمانه‌کی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێرتان بۆ ده‌گوازینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێزماندا بۆ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو


* میكانیزمی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ئەمساڵ لە زانكۆی سەڵاحەددیندا بە چ شێوەیەك دەبێت؟

- وەرگرتنی قوتابیان بەپێی نەخشەیەكی تۆكمە دەبێت کە بە گوێرەی ئەو خشتەیە،‌ پێشتر زانیاریی تەواو لە بەشەكان وەردەگیرێت لەمەڕ پێویستیی و توانستی بەشەكان لە وەرگرتندا، دواتر ئەو نەخشەیە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی كۆلێژەكان و گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و لەلایەن زانكۆوە رەزامەندی لەسەر دەدرێت و رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێت، بەڵام تەواوی داواكارییەكان، بەپێی نەخشە و پلانی وەرگرتنی ناوەندییەوە دادەرێژرێت و رادەگەیەندرێت، هەندێ كۆلێژیشمان هەیە –وەك كۆلیژی وەرزش و هونەرەجوانەكان و بیناسازی- توانستی قوتابی تێیدا دەكرێتە پێوەر بۆ وەرگرتن، بۆیە ئەو قوتابیانەی داواكاریی وەرگرتن پێشكەش دەكەن، پێشتر لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە تواناكانیان هەڵدەسەنگێندرێت و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.

* لە خوێندنی باڵادا بە چ شێوەیەک دەبێت؟

- بە گوێرەی خشتەی وەرگرتنی قوتابیان لە خوێندنی باڵایش، هەر بەشێكی زانستی یا بەشە هاوشێوەكان لە ناو زانكۆ بە گوێرەی ستاندەری جیهانی تەماشای ئیمتیازاتیان دەکرێت، وەك ژمارەی مامۆستا، ژمارەی ئەو قوتابیانەی لە كۆرس یان لە توێژینەوەدان، پاشان لەگەڵ پێداویستیی كۆمەڵگە و دەستگە ئەكادیمییەكانی كوردستان پلان بۆ سەرۆکایەتیی زانکۆ دەنێردرێت، دواتر كورسییەكان بەپێی ئەو پلانە رادەگەیەندرێت و لە دەوروبەری 20/6ـدا تاقیكردنەوەی توانستیان دەكرێت و جیاوازییەکەیشی لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، ئەوەیە کە ‌تاقیكردنەوەی توانست مەرجی دەرچوونی تێدا نییە تەنیا بۆ ڕیزكردنی قوتابیەكانە و كاریش بۆ ئەوە دەكرێت كە لە 1/9 /2011ـدا دەوامیان دەست پێ بكات.

لە خوێندنی دكتۆرایشدا، ئەمساڵ بۆ یەكەم جار شێوازێكی نوێ‌ پیادە دەكرێت كە پێی دەگوترێت شێوازی دوولایەنە كە تێیدا وێڕای دەستنیشانكردنی سەرپەرشتیاری ناوخۆی زانكۆ، دەبێ‌ قوتابی سەرپەرشتیارێكی بیانییشی هەبێت لە دەرەوەی هەرێم، كە بە رەزامەندیی ئەو زانكۆیەی دەرەوە دادەندرێت، قوتابی دەبێت بە لانی كەمەوە بۆ ماوەی ساڵێك لە لابوری ئەو زانكۆ جیهانیانە و بە سەرپەرشتیی هەردوو سەرپەرشتیار كار بكات، بەڵام دوای تەواوكردنی خوێندن لە لایەن زانكۆی ئێمەوە بڕوانامەی پێ‌ دەبەخشرێت و زانكۆی ئێمەیش خەرجیی خوێندنی دابین دەكات.

میكانیزمی پێشكەشكردنەكەیش، بەو شێوەیە دەبێت كە دوای راگەیاندنی كورسییەكان، قوتابی داواكاریی خۆی پێشكەش دەكات، ئینجا لە لایەن لیژنەیەكی زانستی لە سەرۆكایەتیی زانكۆوە بە هاوبەشی لەگەڵ هەردوو سەرپەرشتیار، چاوپێكەوتن لەگەڵ قوتابیدا دەكەن.

* زانكۆی سەڵاحەددین بە گشتی چەند قوتابیی هەیە و پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن چەند قوتابی دیكە وەربگرن؟

- ئێمە حاڵی حازر 22 هەزار قوتابیمان هەیە، لەوانە هەزار قوتابی لە خوێندنی باڵادا دەخوێنن، پێشبینی دەكەین كە بۆ ساڵی نوێ‌ی خوێندنیش، 4 هەزار قوتابیی دیكە وەربگرین.

* ژمارەیەكی زۆر قوتابی لە یەك پۆلدا دادەنیشن كە لەگەڵ ستاندارە جیهانییەكاندا ناگونجێت، بۆ چارەكردنی ئەم گرفتە چیتان بە دەستەوەیە؟

- ئەم گرفتە، گرفتێكی بنەڕەتیی زانكۆی سەڵاحەددینە، كە چەندین ساڵە بە دەستییەوە دەناڵێنێ‌، تاكە رێگەیەكیش بۆ چارەكردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە كۆلێژەكانماندا، تەنیا دروستكردنی كەمپی زانكۆیە، كە ئێمە سێ ساڵە هەوڵی بۆ دەدەین و تا ئێستاكە نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە چەندین دەرفەتیشدا لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كێشەكانی خۆمان لەم رووەوە خستووەتە روو، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەكی دڵخۆشكەر لەم بوارەدا بە دی ناكەین، لە كاتێكدا لە کوردستان هیچ زانكۆیەك نەماوە بەردی بناغەیان بۆ دانەندرێت و بودجەیان بۆ تەرخان نەکرێت، تەنانەت ئەوانەیش كە تازە دادەمەزرێن.

* ئایا پێتان وایە حزب دەست لە كارو باری ناوخۆی زانكۆی سەڵاحەددین وەربدات؟

- نەخێر، حزب بە هیچ شێوەیەك دەست لە كاروباری زانكۆ وەرنادات و ئەوەی ئێوە ئاماژەی پێ‌ دەدەن، باسێكی كۆنی رابردووە، بەڵام ئەمڕۆكە زانكۆ هەڵسوكەوتێكی شارستانیانەی لەگەڵدا دەكرێت و لە هەوڵی ئەوەداین كە شكۆمەندی و هەیبەتی زانكۆ پارێزراو بێت و زانكۆكانمان لە روووی زانستییەوە بچێتە ریزبەندی زانكۆ جیهانییەكان و قوتابیانیشمان لەسەر بنەڕەتی توانست و دەستەڵاتی خۆیانەوە لەو زانكۆیەدا بخوێنن، دوور لە هەر كاریگەرییەكی دیكەی لابەلایی، بۆیە ئێستا دەرك بەوە دەكرێت كە ئەو ئاڕاستەیە، زانكۆ بەرەو گۆڕانكارییەكی پۆزەتیفانە دەبات.

* پێوەندی زانستیی زانكۆكەتان لەگەڵ زانكۆ باشەكانی جیهاندا لە چ ئاستێكدایە؟

- لە سەردەمی ئەمڕۆكەدا، پێوەندیی زانكۆی سەڵاحەددین لەگەڵ زانكۆ جیهانییەكاندا لەوپەڕی پەرەسەندندایە. ئاستی ئەو پێوەندیانەیش رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشەسەندنە و ئێستا ئێمە پێوەندیی پتەومان لەگەڵ چەندین زانكۆی ئەمەریكایی، ئەڵمانیایی، فەڕەنسایی و چەندین زانكۆی جیهانیی دیكەدا هەیە، هەر بۆ نموونە پێوەندیمان لەگەڵ زانكۆی (سنسناتی) ئەمەریكایی لە بواری زمانی ئینگلیزی و كاروباری دارایی و بانكەكاندا هەیە، هەروەها لەگەڵ زانكۆ ئەڵمانیاییەكان لە بواری میكانیك، جیۆلۆژی، كۆمپیوتەر، پلاندانان و بەڕێوەبردنی ئابووری، لەگەڵ زانكۆ فەڕەنسییەكانیش لە بواری ماتماتیك و لەگەڵ هۆڵەندا و یۆنان و فەڕەنسا لە بواری شوێنەوار و لەگەڵ زانكۆ سویدییەكانیش لە بواری كاروباری كۆمەڵایەتیدا پێوەندیمان هەیە.

* ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ كرێی بەشەناوخۆییەكانی قوتابیان خەرج دەكرێت، چیتان كردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بۆ گەنجینە بگێڕدرێتەوە؟

- كێشەی بەشەناوخۆییەكانیش، پێوەندی بە پڕۆژەی كەمپی زانكۆوە هەیە، ئێمەیش خوازیاری ئەوە بووین كە تەنانەت یەك بەشەناوخۆییش بە كرێ‌ نەگرین، بەڵام كە ناچاری ئەوە بووین شوێن بۆ حەوانەوەی قوتابیانمان دابین بكەین، باڵاخانەمان بە كرێ‌ گرت، ئێستاكە ئێمە 7 هەزار قوتابیمان لە بەشەناوخۆییەكاندا هەیە، هەوڵمان داوە بۆ چارەكردنی كێشەكەیش هەندێ‌ باڵاخانە دروست بكەین، لەوانە باڵاخانەی (شەهید شەوكەت شێخ یەزدین)ـی كوڕان كە هەزار و 700 قوتابی لە خۆ دەگرێت، باڵاخانەی 18ـی شوباتی كچان كە هەزار و 100 قوتابی تێدایە، بەشی ناوخۆیی (لەیلا قاسم)ـی كچان كە 700 قوتابی لە خۆ دەگرێت، كە هەموویان بە یەكەوە شوێنی نزیكەی 3 هەزار و 500 قوتابی دەگرن، بەڵام هێشتا پێویستیی زۆرمان بە باڵاخانە دەبێ‌ و زۆرێك لە قوتابیان بێبشەش دەبن، بۆیە ناچارین باڵاخانە بە كرێ‌ بگرین.

ئێستایش لە هەوڵداین كە باڵاخانەی دیكە دروست بكەین، چونكە چەندی باڵاخانە بێتە دروستكردن، ئەوەندەیش قورسایی دارایی لە سەر زانكۆ كەم دەبێتەوە.

* زۆرێك لە قوتابیان گلەیی لە خراپی تاقیگەكانیان لە بەشەكانی ئەندازیاریی كارەبا و میكانیك و چەند بەشێكی دیكەی زانكۆ هەیە، ئێوە چ وەڵامێكتان بۆیان هەیە؟

- ئێمە پڕۆژەیەكی نوێمان بە دەستەوەیە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە و چاككردنی تاقیگەكانمان بە شێوەیەك كە ئەو تاقیگانە هۆكارێكی یاریدەدەر بن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و پڕاكتیكیی بەشەكان. لەو ماوەیەدا بە بڕی دوو ملیار دینار ئامێرمان كڕیوە بۆ كۆلێژی ئەندازیاری و لە دابینكردنی تاقیگەیش بۆ هەموو بەشەكان، بەردەوام دەبین.

* قوتابیانی هەندێ‌ بەشی زانكۆ پێیان وایە كتێبخانەی گونجاویان نییە، هۆكاری ئەمە چییە؟

- ئێمە كتێبخانەی ناوەندیمان لە زانكۆدا هەیە كە كتێبخانەیەكی گەورەیە و باشترین سەرچاوەی كتێبە و بە هەزاران ناوونیشانی كتێب لە خۆ دەگرێت، بۆیە ئەوەمان دروست كردووە كە قوتابیانی زانكۆ بە سەرجەم كۆلێژ و بەشەكانەوە، سوود لەو كتێبخانەیە وەربگرن، لە هەمان كاتیشدا كۆلێژەكانیش هەر یەكە و لە ئاستی خۆیدا كتێبخانەیەكی هەیە، تا دەگاتە هەندێ‌ بەشیش، بەڵام رەنگە نەتوانین لە هەر بەشە و كتێبخانەیەكی بۆ دامەزرێنین، چونكە قورسایی سەرەكی خۆمان خستووەتە سەر كتێبخانەی ناوەندی و ساڵانە خەرجییەكی باش بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەو كتێبخانەیە تەرخان دەكەین، ئەو قوتابیانەی پێویستییان بە کتێب هەیە، دەتوانن سوود لەو كتێبخانەیە وەربگرن.

* وەك ئاگادارن ئۆپۆزسیۆن لە هەوڵی ئەوەدا بوو كە هانی قوتابیانی زانكۆی سەڵاحەددین بدات بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندان، بەڕێزتان چ هەڵسەنگاندنێكتان بۆ ئەم جۆرە هەوڵانە هەیە؟

- هەڵوێستی ئێمە لەم رووەوە دیارە و بڕوای تەواویشمان بە ئازادیی رادەربڕین هەیە، هەمیشەیش زانكۆی سەڵاحەددین لە رابردوودا و لە رۆژە هەرە سەخت و دژوارەكانی ژێر دەستەڵاتی رژێمدا، خۆپێشاندانی ساز كردووە و بوێرانە گوزارشتی لە ڕا و بۆچوونی خۆی كردووە، ئەمڕۆكەیش زانكۆی سەڵاحەددین بە هەمان رۆحیەتی نیشتمانییەوە كار دەكات، بەڵام لە چوارچێوەی یاسا و رێساكانی دیموكراسییەت و شێوازی پڕ لە شارستانییەت، كە ئامانج تێیدا بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندیییەكانی گەل و نیشتمان بێت.

ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوەداین كە ئەو بیروڕا ئازادانە بە سازدانی سیمیناری دێموكراسیانە ئەنجام بدرێن و بەوپەڕی ئازادییەوە گوزارشت لە خۆیان بكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نین كە ململانێی سیاسی لە هەر لایەنێكەوە بێتە ناو زانكۆ و ببێتە هۆی تێكچوونی شیرازەی خوێندن و زەرەر و زیان بە بەرژوەندیی ئەوان بگەیەنێت.

خۆشبەختانە هوشیاری و رۆحی نیشتمانپەروەرانەی قوتابیانی ئێمە، لە پیلانی ئەوانە گەورەتر بوو كە دەیانویست گەردەلوول بخەنە ڕیزی قوتابیانی ئێمەوە ‌و رەوتی خوێندن لە زانكۆدا بشێوێنن، نەك هەر تەنیا ئەو خەونەیان نەهاتە دی، بگرە ئەو پڕوپاگەندانەیش كە ئەوان بە ناوی رێكخراوێكی جیهانی وەك یۆنسكۆ بڵاویان كردەوە كە گوایە یۆنسكۆ بە هۆی ئەوەی كە قوتابیانمان 10 رۆژ بەر لە دەستپێكردنی پشووی بەهار و نەورۆز لە دەوام دابڕابوون، متمانە لە زانكۆی ئێمە بسێنێتەوە، دیسان هەر خەونێكی دیكەی ناحەزانی زانست و مەعریفە بوو و لە بار چوو، بۆیە جێگەی شانازییە بۆ قوتابیانی ئێمە كە بەرژوەندیی باڵای خۆیان و بەرژوەندیی گەل و نیشتمانیان پاراست و نەكەوتنە ژێر گوشاری ململانێیەكی سیاسیی دۆڕاو، ئەم هەڵوێستەیش هەمیشە وەك یەكێك‌ لە سەروەرییەكانی ئەم زانكۆیە پارێزراو دەبێت.

سڵێمان تاشان

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 143
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy