دوای دوا ئه‌لبومی، "کیف القمر" که له 2008 دا بڵاوبوەوە، گۆرانیبێژ ئه‌مه‌ل حیجازی "ویلک من الله"ی بڵاو کرده‌وه، کە ئه‌لبومێکی 12 گۆرانییە که تێکەڵکێشی کردوە لەگەڵ ئەزمونی مۆسیقی نوێ‌دا، لەوانەش گۆرانی به شێوازی مه‌غریبی و گۆرانییه‌ک به شێوازی عێراقی که به "سپی" ناسراوە.
دوای پشویه‌کی دوو ساڵه‌یی له ئه‌نجامی هاوسه‌رگیری و له‌دایکبوونی کوڕه‌که‌ی، گه‌ڕایه‌وه بۆ گۆرانی وتن. هه‌روه‌ها کچێکی هه‌ڵگرتۆته‌وه. ماڵپه‌ری بۆنه‌کان دیمانه‌یه‌کی ئه‌مه‌ل حیجازی له‌لایه‌ن نوهاد تۆپالیان له به‌یروت بۆ مه‌وتنی سازکراوه بڵاوده‌کاته‌وه بۆ تاوتوێکردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جیهانی مۆسیقا
مه‌وتنی: دوای بزربوونێک، به "ویلک من الله" گه‌ڕایته‌وه، باسی ئه‌مه‌مان بۆ بکه.
ئه‌مه‌ل حیجازی: هه‌مو وزه‌ی خۆم خستۆته "ویلک من الله" بۆ راگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ جیهانی مۆسیقا دوای دوو ساڵ دیارنەمان. هێنده‌ی پێویست کاتم ته‌رخانکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی گۆرانییه‌کان. ئه‌م ئه‌لبومه 12 گۆرانی تێدایه، لەوانەش شێواز (ستایڵ)ی مۆسیقی ئەوتۆ کە یه‌که‌م جارمە بەو شێوازە گۆرانی بڵێم.
مه‌وتنی: ئایا ئه‌لبومه‌که ته‌حه‌دایه‌ک بوو؟
ئه‌مه‌ل حیجازی: به ته‌حه‌دای نازانم، به‌ڵام پێویست بوو به به‌هێزیی بگه‌ڕێمه‌وه جیهانی مۆسیقا دوای ماوه‌یه‌ک دیارنەمان. سوپاس بۆ خودا ئه‌و کاردانەوانەی پێمگەشتوە زیاتر بوون له‌وه‌ی پێشبینیم ده‌کرد.
مه‌وتنی: باسی ناوه‌ڕۆکی ئه‌لبومه‌که‌مان بۆ بکه.
ئه‌مه‌ل حیجازی: ئه‌لبومێکه به شێواز و ناوه‌ڕۆکی جۆراوجۆر، گۆرانی تێدایە بە شێوازی نوێ، شێوازی مه‌غریبیی گۆرانی "البی معذب" له فۆلکلۆری مه‌غریبییه‌وه وه‌رگیراوه، سه‌ره‌ڕای گۆرانی "ویلک من الله" له شیعری مارسیل مه‌دور و مۆسیقای تورکی.
له‌گه‌ڵ شاعیری گۆرانی ئه‌حمه‌د مادی و ئاوازدانه‌ر هه‌یسه‌م زیاده کارم له‌سه‌ر "عینی عالیه" و "کتیر علیک" و له‌گه‌ڵ شاعیری گۆرانی و ئاوازدانه‌ر سالم عه‌ساف کارم له‌سه‌ر چوار گۆرانی کرد، که بریتین له "بیاعملنی" و "ما تسمینی" و "بخاف" و "شو بدک في". ئه‌مه بێگومان شانبه‌شانی کارکردنم له‌گه‌ڵ شاعیری گۆرانیی عێراقی که‌ریم عێراقی له گۆرانی "بعوینک زعل" له ئاوازی سه‌میر سه‌فیر.
مه‌وتنی: زه‌حمه‌ت بوو به شێوازی مه‌غریبی گۆرانی بڵێیت؟
ئه‌مه‌ل حیجازی: ته‌واو مه‌غریبی نییه، به‌ڵام له مه‌غریبی عه‌ره‌بی به‌ناوبانگه و پێشتر هونه‌رمه‌ندانی مه‌غریبی گوتویانه. من هه‌ر نوێمکردۆته‌وه. پێشتر به شێوازی مۆسیقی خاو پێشکه‌ش کرابوو، به‌ڵام من مۆسیقای سه‌مام خسته سه‌ر. مه‌غریبییه‌کان زۆر حه‌زیان لێیه‌تی.
مه‌وتنی: ئه‌ی کارکردنت له‌گه‌ڵ شاعیری گۆرانیی که‌ریم عێراقی؟
ئه‌مه‌ل حیجازی: حه‌زم له شیعره‌کانییه‌تی له‌و کاته‌وه‌ی شیعری بۆ گۆرانی کازم ساهیر دادەنا. که گوێم له گۆرانیی "بعیونک زعل" بوو، له ئاوازی سه‌میر سه‌فیر، بینینم وشه‌کان و میلۆدییه‌که‌ی زۆر جوانن. ئه‌و شێوەزارەی گۆرانیەکەی پێده‌ڵێم بە شێوەزاری سپی ناسراوە.
مه‌وتنی: ده‌توانیت به شێوازی عێراقی گۆرانی بڵێیت؟
ئه‌مه‌ل حیجازی: بۆ نا؟ هیچ گرفتێکم نییه به هه‌ر شێوەزارێک گۆرانی بڵێم. ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌کی عێراقیم پێبدرێت، هیچ لاریم نیە له وتنی.
مه‌وتنی: ئه‌مه ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه کۆنسێرت له عێراق سازبکه‌یت؟
ئه‌مه‌ل حیجازی: هیوادارم ئەوە بکەم و هیوادارم ئاشتی وڵات بگرێته‌وه تا بتوانین کۆنسێرتی زۆر له‌وێ بگێڕین.



























