- خواردن‌و خواردنه‌وه به‌ڵام بێ زیاده ڕه‌وی
- زوو ڕۆژوو بشكێنه له‌كاتی خۆی دوای مه‌خه.
- به خورما رۆژوو بشكێنه، چونكه خورما سه‌رچاوه‌یه‌كی شه‌كری باشه، بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بڕی له ده‌ست دراوی شه‌كری خوێن.
- به دوو قۆناغ خواردن بخۆ، جارێك له كاتی به‌ربانگ به‌ر له نوێژ كردن هه‌ندێك خورما بخۆ، دواتر پاش نوێژ كردن خواردن بخۆ: شكاندنی ڕۆژوو نان خواردنه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه زۆر سوود به‌خشه، چونكه گه‌ده‌ی كه‌سی به‌ڕۆژوو به درێژایی ڕۆژ خاڵی بووه‌و پڕ كردنی به خواردنێكی زۆر‌و له یه‌ك كاتدا، زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خواردن به‌م شێوه‌یه وا ده‌كات كه‌متر بخورێ‌و هه‌ر به خواردنی ده‌نكه خورماكانی جاری یه‌كه‌م برسیه‌تی كه‌متر هه‌ستی پێ بكرێ.
- ژه‌می ته‌ندروست هه‌ڵبژێره: ژه‌مێك بخۆ كه هه‌موو پێكهاته‌كانی خۆراكی تێدا بێت، به تایبه‌ت هه‌وڵبده خۆت له زه‌ڵاته بێ به‌ش نه‌كه‌یت، چونكه واده‌كات زوو هه‌ست به تێر بوون بكه‌یت، به‌ڵام خۆت بپارێزه له هه‌موو جۆره‌كانی تیژی‌و ترشی‌و به‌هارات‌و خواردنی سوور كراوه، چونكه كرداری هه‌رس كردن گرانتر ده‌كه‌ن‌و كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێ بۆ سه‌ر گه‌ده.
- له پارشێو خواردن بخۆ: پارشێو جگه له‌وه‌ی كه سوننه‌تێكی پیرۆزه، له هه‌مان كات وا ده‌كات كه‌متر هه‌ست برسی بوون‌و بێ تاقه‌تی‌و سه‌ر سوڕان تێنویه‌تی بكه‌یت.
- بۆئه‌وه‌ی تێنوو نه‌بیت: بۆ ئه‌وه‌ی له كات ی به ڕۆژوو بووندا كه‌متر هه‌ست به تێنویه‌تی بكه‌یت: خۆت له خواردنی سوێر‌و ترش‌و تیژ‌و به‌ستوو ژه‌می به په‌له بپارێزه، بڕێكی ته‌واویش ئاو بخۆوه.
- بۆ تووشنه‌بوون به به‌د خۆراكی: بۆ ئه‌وه‌ی تووشی به‌د خۆراكی نه‌بیت: زۆر گرینگی به خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و زه‌ڵاته بده، كه‌متر شیرنه‌مه‌نی بخۆ.
- دوای به‌ربانگ مه‌خه‌وه: خه‌وی دوای ڕۆژوو شكاندن‌و نان خواردن له‌ش بێ هێز‌و سست ده‌كات‌و زیانی بۆ گه‌ده‌یش هه‌یه، بۆیه له‌م كاته مه‌خه‌وه، به‌ڵكو هه‌سته‌و بڕۆ بۆ ته‌ڕاویح.
- واز له جگه‌ره بێنه: ڕه‌مه‌زان باشترین هه‌له بۆ واز هێنانی جگه‌ره، بهێله با خوێنت له جیاتی گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی ژه‌هراوی ئۆكسجینی پاك هه‌ڵمژێ.
- تووڕه مه‌به: تووڕه بوون وا ده‌كات كه بڕێكی زۆری هۆڕمۆنی ئه‌درینالین له له‌ش ده‌ربچێ‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جلیكۆجین له ناو جگه‌ر ببێ شه‌كری جلۆكۆزو به هۆیه‌وه هێز‌و توانایه‌كی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌درینالین ببێته هۆی تووش بوون به جه‌ڵته‌ی دڵا، هه‌روه‌كو چۆن پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونیش كۆلیستڕۆلی ژه‌هراوی له له‌ش دروست ده‌كات.
- له‌كاتی نه‌خۆشی‌و سه‌فه‌ر به‌رۆژوو مه‌به: خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی داوه به نه‌خۆشان ڕێبواران كه به ڕۆژوو نه‌بن، بۆیه نابێ خۆیان هیلاك بكه‌ن‌و له كاتی نه‌خۆشی‌و ڕێكردندا به رۆژوو ببن.
- به نیسبه‌ت ئافره‌تی دوو گیان‌و شیرده‌ر: پێویسته ئافره‌تی دووگیان‌و شیرده‌ر له دكتۆری پسپۆڕ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ بۆ به‌ڕۆژوو بوونی یان به‌ڕۆژوو نه‌بوونی، جا ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بوو ده‌بێ زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی بێت‌و هه‌موو ڕێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات‌و جگه له‌مه‌یش ده‌بێ ماست‌و شیره‌مه‌نی‌و ئاو زۆر بخوات‌و بخواته‌وه به‌تایبه‌تیش ئافره‌تی شیرده‌ر، هه‌روه‌ها چه‌وری‌و شیرنه‌مه‌نیش كه‌م بكاته‌وه.
سه‌رچاوه / گۆڤاری ئاگانامه



























