Monday, 24 October 2011 17:10
|
تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسەكانی كۆمپیوتەر و مەترسییەكانی دیكەی نێو ئینتێرنێت و، بە مەبەستی باشتركردنی لایەنی ئاساییشی گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتی هەڵدەستێ بە كۆنتڕۆڵكردنی هەموو ئەو لینكانەی كە بەكاربەرەكانی دایدەگرن.
شایانی باسە لە هەفتەی ڕابردووەوە سەدان ملیۆن لینك بە سیستەمی ئەمنییەتی كۆمپانیای (وێب سێنس)،دا تێدەپەڕن.
ئەو سیستەمە زۆر بە باشی لاپەڕەی بەكاربەرەكانی كۆنتڕۆڵ دەكات و، كۆمەڵێك تاقیكردنەوە بۆ دۆزینەوەی (تێرۆژان) و (بۆت نێت) و مەترسییەكانی دیكە ئەنجام دەدات.
ئەگەر ئەو سیستەمە گرفتێك لە لینكێكدا نەدۆزیتەوە پاشان بەكاربەر بێ ئەوەی هەست بكات لینكەكەی چاودێری كراوە دەتوانێت پەیجەكە بكاتەوە و تەماشای بكات.
بەڵام ئەگەر هاتوو مەترسییەكی دۆزییەوە فەیسبووك ئاگادارییەك لەگەڵ لینكێك بۆ زانیاریی زیاتری بەكاربەرەكان دەنێرێت.
(سپێنسێر پاركێر) ئەندازیاری كۆمپانیای (وێب سێنس) لەوبارەیەوە وتی: “فەیسبووك ئامانجی گەورەی مەترسییە ئۆنلاینەكانە و ئێمە پارێزگاری لە هەموو 750 ملیۆن بەكاربەرەكەی ئەو تۆڕە دەكەین”.
بە پێی ڕاگەیاندنەكانەوە ئەو كۆمپانیایە هیچ جۆرە زانیارییەكی تاكەكەسی لەبارەی بەكاربەرەكانەوە وەرناگرێت و خزمەتگوزارییەكانی هیچ پێوەندییەكی لەگەڵ زانیارییە تاكەكەسیی ئەندامەكاندا نییە. سهرچاوه - بەڕوو
|
|
| |
