ئارام جوامێری : ئێوە ببنە سەرچاوەی بابەت بۆ زۆرێک لە ماڵپەرەکانی تر

بێژەری لاوی کەناڵی ئاسمانی ( کەی ئێن ئێن ) ئارام جوامێری لە لێدوانێکی تایبەت بەماڵپەری بۆنەکان بەبۆنەی ساڵی نوێ وە ووتی : لە ساڵی نوێدا بێگومان هەموو مرۆڤێک بۆ ئاسۆیەکی گەش دەڕوانێت هیواو خۆزگەیەک ڕەنگە بکاتە وسگەیەک بۆ پێگەیشتنی ، ڕەنگە نەشتوانێت بەهیواو خۆزگەکەنی بگات ڕەنگە ئاستەنگی زۆرر بێتە پێشەوە بەڵام دواجار هەموان وەک وەکو مرۆڤێک شتی وا پێشبینی نەکراو روو دەدات پێ ئەچێ لە ئاواتی خۆت زۆر گەورە تر بێت ، بۆیە من لێرەوە ئەوەی ئومێد بێ لە ساڵی نوێ دا ئەوەیە بتوانین ببینە ووڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن کیانێکی سنوری جوگراففی دیاری کراو کەبێگومان ساڵی ٢٠١٢ هەموو کرانەوەکان بە رووی ئەوەدایە زەمینە لەبار بێ بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئەمە یەکێکە لە ئاواتەکانی من وەک گەنجێک..
دەربارەی بۆنەکان بەم شێوەیە دوا : ماڵپەری بۆنەکان یەکێکە لەماڵپەرە سەرنج ڕاکێشەکان، وە هیوادارم بەرداوم بن لە ئامادەکردنی بابەت کە خۆتان خاوەنی بن ،ئێوە ببنە سەرچاوەی بابەت بۆ زۆرێک لە ماڵپەرەکانی تر ، لەکۆتادا هەمیشە سەرکەوتووبن و ساڵی ٢٠١٢ بۆ ماڵپەری بۆنەکان ساڵێکی پر دیزاینی جوان و بەرهەمی جوان بیت
ئەحمەد محمەد - بۆنەکان
2011-12-31
21:32:57



























