ئه‌م پاشکۆیه هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌ک له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ئاسۆد ا بلاوده‌بێته‌وه له‌هه‌شت لاپه‌ره پێک هاتوه یه‌که‌م لاپه‌ره‌ی له‌گه‌ل دوالاپه‌ره‌دا ره‌نگاو ره‌نگه، ئه‌م پاشکۆیه بایه‌خێکی زۆر به‌لایه‌نی ئه‌قلی وویژدانی مناڵ ده‌دات ، چوار لایه‌نی سه‌ره‌کی ده‌کاته پێوه‌ر بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌تانه‌ی که ژیاندۆستی تیایه‌و واده‌کات مناڵ زیاتر به‌ره‌و لای خۆش ویستن ببات ،خۆشویستنی ژیان به‌هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانیه‌وه ، ئه‌و خۆشویستنه‌ش یه‌که‌مجار له‌منال خۆیه‌وه‌ده‌ست پێده‌کات، که وابکه‌ین خۆی خۆشبوێت ئه‌م کاره‌ش به‌وه‌ده‌کرێت که له‌دووه‌م لایه‌ندایه
وابکه‌ین باوه‌رو متمانه‌ی به خۆی هه‌بێت، به‌وه‌ی خۆشه‌ویسته، به‌وه‌ی ده‌توانێت شتی باش وبه‌سود بکات، به‌وه‌ی رواله‌ت مه‌رج نیه بۆ خۆشه‌ویستبوون و سه‌رکه‌وتن . به‌وه‌ی هه‌موومنالێک له‌یه‌ک ناجیتو هه‌ر منداله‌و به‌هره‌یه‌کی هه‌یه و هه‌مووبه‌هره‌کان پیویستن. لایه‌نی سێیه‌م، زه‌مینه سازکردنه بۆئه‌وه‌ی به‌هره‌وتواناکانی خۆی له رێی ده‌رفه‌تدانی به‌وه‌ی بابه‌تی بۆ بلاوده‌که‌ینه‌وه‌و کاری هونه‌ری ده‌خه‌یه‌نبه‌رده‌ستی چواره‌م لایه‌ن، بایه‌خدان به زانیاری هه‌مه لایه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاد بکه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وزانیاریانه‌ی که رۆلیان له‌گه‌شه‌پێدانیا ده‌بێت نه‌ک زانیاری به‌کاربه‌ری،
پێمان باشه بتوانیین وا بکه‌ین هه‌مووپه‌ره‌کانی ره‌نگاو ره‌نگ بێت ئیسته ئه‌وه‌نده له‌تواناماندایه. وه‌له سایتی خه‌ندان له لینکی تایبه‌ت به پاشکۆکاندا بلاوده‌بێته‌وه له‌هه‌مو دنیاده‌توانن بیخوێنینه‌وه.
میترا سالار



























