
دوێنێ ئێوارەی ١-٢-٢٠١٢ کەناڵی ئاسمانی بادینان سات بەشێوەیەکی ئەزموونی لەسەرمانگی دەستکردی نایل سات کرایەوە ، لەئێستادا ئەم تیڤییە بە تێکستێ بە دروشمی ڕەنگێکی نوێ ، ساتێکی نوێ دەردەکەوێت ، بادینان سات بەم زوانە بەرنامەکانی بەزمانی ( کرمانجی ) بادینی دەستپێدەکات ، ئەم تیڤییە ئۆرگانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە بارەگای سەرەکی لە شاری دهۆکە ، شایانی باسە بەکردنەوەی ئەم تیڤیە یەکێتی دەبێتە خاوەنی ٥ کەناڵی ئاسمانی ، لەئێستادا تاکە حزبی کوردستانە خاوەنی گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنە ،
دەتوانن بەم ناو نیشانە ببنە بینەری بادینان سات
friquency: 10757 mhz
polarity: vertical
symbol rate:27500 ksps
fec:3/4
ئەحمەد محەمەد - بۆنەکان
2012-02-02



























