واباشه هاوسه‌رگیری له‌نێو خزمان نه‌كرێت: به‌تایبه‌تی خزمی پله یه‌ك، كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ده‌ریانخستووه كه گرفته ته‌ندروستیه‌كان و گۆڕانه جه‌سته‌ییه‌كان، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی خزمایه‌تی زیاتر ده‌بێت.
نزیكی ته‌مه‌ن: واباشه مێرد كه‌مێك له ژن به‌ته‌مه‌نتر بێت، هه‌ر…چه‌ند ئه‌و جیاوازیه كه‌م بێت، ئه‌وه‌نده لێكتێگه‌یشتنی مێشكی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی چاكتر ده‌بێت.
نه‌بوونی نه‌خۆشی بۆماوه‌یی: ئه‌گه‌ریش ژن و مێرد هیچ سیفه‌تێكی بۆماوه‌ییان به‌شێوه‌یه‌كی دیار لێ ده‌رنه‌كه‌وتبێت، له‌وانه‌یه له منداڵه‌كانی ته‌واو ده‌ركه‌وێت، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كرێت كه هاوسه‌رگیری له‌نێوان ئه‌و خێزانانه‌دا نه‌كرێت كه نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی هاوبه‌شییان تێدایه.
پشكنینی پزیشكی به‌ر له هاوسه‌رێتی:
بوونی تۆمارێكی مێژوی نه‌خۆشیه‌كانی و پشكنیكێكی (سریری) و خوێن و هه‌ر پشكنینێكی دیكه بۆ ئاشكراكردنی نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان، وه‌ك هه‌وكردنی جگه‌ری بۆماوه‌یی و نه‌خۆشیه جنسیه‌كان، پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ر و توانای جه‌سته‌یی ئافره‌ت له هه‌ڵگرتنی باری سكپڕی و منداڵ بوون و، ده‌كرێت هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، وه‌ك تیشكی ده‌نگی بۆ دڵنیابوون له حاڵه‌تی كۆئه‌ندامی زۆربوون و سه‌لامه‌تیه‌كه‌ی.
پوخته‌یه‌كی پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان:
- پشكنینی خڕۆكه‌كانی خوێن و هیمۆگلۆبین و نیشتن و كه‌مخوێنی.
- ئه‌ركه‌كانی گورچیله‌و جگه‌ر و خوێیه‌كانی خوێن
- پشكنینی گروپی خوێن.
- پشكنینی هه‌وكردنی جگه‌ری بۆماوه‌یی و زوهری.
هه‌ر پشكنینێكی دیكه كه پزیشك به‌باشی ده‌زانێت، دوای ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ی مێژووی نه‌خشیه‌كانی هه‌ردوو هاوسه‌ر و خێزانه‌كانیان ده‌كات.
سه‌رچاوه - سایه



























