چاره‌نووسی رۆح هۆنراوەیەکی نوێی (هاودێر ڕەش )ە ، دیارییە بە خوێنەرانی ماڵپەری بۆنەکان

چاره‌نووسی رۆح
گوڵه نه‌گریسه كاڵه‌كانی
رۆژگاری ناو گۆزه له قور دروستكراوی ته‌نیایی
وورد وورد ئه‌سرینه‌كانم ئه‌كاته خۆڵ
ره‌گه هه‌میشه گهشهكردووهكهی له ناخمدا ئه‌شارێته‌وه..
كه ئه‌چێ بۆ ژوانی به‌هار له‌وێدا هێدی هێدی
خۆی په‌پووله و منیش ئه‌كاته ئادۆنیس....
ڤێستینا ئاسا له‌سه‌رخۆ به‌سه‌رما ئه‌فڕێ ...
ئاره‌زووی كرد ئه‌نیشێته‌وه له‌سه‌رم ....
جار به جارێ
ئه‌م هێنێته به‌ر تنۆكه‌كانی باران و
جه‌سته‌ی وشكم ته‌ڕ ئه‌كا
دواتر لێم ئه‌سێنێته‌وه...
خۆی بۆته ده‌ریا و
منیش كه‌شتی...
به شه‌پۆله‌كانی فڕێم ئه‌داته كه‌ناره‌كانی
له‌وێدا جامی شه‌رابی خۆشی و ناخۆشیم پێ ئه‌نۆشێ..
ئاره‌زووم كرد ئه‌م كاته سه‌ركرده
یاسا وشك و ڕه‌قه‌كانی ژیانم پێ ئه‌سپێرێ
ئاره‌زووی كرد جامی مردنم پێ ئه‌نۆشێ..
ئه‌م خاته نهعشهی مزگه‌وته‌كان و
به گۆرستاندا ئه‌م گێڕێ
دواتر ئه‌بمه میوانی قه‌بر..
قه‌بر پێسته ره‌شبووه كوناح له‌سه‌ر نیشتووهكهم ئه‌تاشێ و
ئیسقانهكانیشم ئه‌كاته‌وه به خۆڵ ....
هاودێر ڕه‌ش



























