به گۆرانی (وه‌یش) ئه‌لبوومه‌كه‌ی ڕازاندۆته‌وه، كه‌وا له 10 تراك پێكهاتووه‌و سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانیشی له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه دانراون‌و كۆمپانیای شانێل میوزیك سپۆنسه‌ری كاره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه. كریستاڵ جگه له‌گۆرانی ئه‌كته‌ره‌و به‌شداری له سێ دراماشدا (ڕابوون، گه‌رده‌لوول، ئاره‌زوو) كردووه‌و ده‌رچووی به‌شی شانۆیشه.
* له‌دوای ڕۆڵبینینت له شانۆ‌و درامادا، چۆن هه‌ستت كرد كه ده‌توانیت له‌بوارێكی تری هونه‌ریدا كارت هه‌بێت كه ئه‌ویش گۆرانی وتنه؟
ــ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره بیرۆكه‌ی چوونه نێو دنیای گۆرانییه‌وه له‌لای من دروست ببوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی كه من كاری بۆ بكه‌م، له‌ڕێگای مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه بوو كه بۆخۆم پێشنیارم بۆ كرد كه كارم بۆ بكات، له‌دوای ئه‌وه‌ی تاقیكرامه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌نگم هه‌بوو، دواتر بڕیاردرا له‌مساڵدا كارم بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌دوای به‌شداریكردنم له چه‌ند كارێك چ له شانۆ‌و دراما‌و فیلم‌و كورته‌فیلمدا، بڕیارمدا كار له‌بواری گۆرانی وتندا ئه‌نجام بده‌م.
دیاره هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هه‌ستم به‌وه كردبوو، توانایه‌كی ده‌نگیم هه‌یه بۆ گۆرانی وتن، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌له‌كه ڕه‌خساوتر بوو، هیوادارم له‌و نزیكانه‌دا به كاره‌كانم ئاشنا ببن.
گۆرانییه‌كانت له چ شێوازێكن؟
شێوازێكی تایبه‌ته به‌خۆم، ده‌توانم بڵێم له شێوازی هیچ له‌و كچانه ناچێت كه له لای مامۆستا هه‌ڵكه‌وت كاری بۆكراوه، كاره‌كانم زیاتر خاون، ستایلێكی تایبه‌ته كه مامۆستا خۆی بۆی دیاركردووم‌و له‌گه‌ڵ ده‌نگم گونجاوه.
* پێش چوونه لای هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، بۆ خۆت بیرت له‌وه نه‌كرده‌وه كه خاوه‌نی ئاوازی تایبه‌ت به خۆت بیت؟
ــ له‌به‌رئه‌وه‌ی من شێوازی كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م به لاوه زۆر گونجاوه، هه‌ربۆیه حه‌زمده‌كرد هه‌ر ئه‌و سه‌رجه‌م كاره‌كانم بۆ بكات، بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه كه خۆم ئاوازێكم هه‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وام گۆرانی گۆرانیبێژه‌كانی ترم وتۆته‌وه.
* پێشتر تۆ سه‌رسام بوویت به هونه‌رمه‌ندێك، یاخود شاعیرێك كه ئاواتت خواستبێت ڕۆژێك یه‌كێك له شیعره‌كانی بكه‌یته گۆرانی، یاخود ئاوازدانه‌رێك ئاواز بۆ یه‌كێك له كاره‌كانت دابنێت؟
ــ راسته شاعیره‌كانمان شیعری ناسكیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شیعره‌كانیان تایبه‌تن بۆ گۆرانی، به‌ڵام ئه‌م تێكستانه‌ی كه بۆم دانراون هه‌موویانم به دڵه، دوایش دید‌و ڕای گوێگرانیش ده‌زانن، تێكسته‌كان واقیعین، تایبه‌تن به دنیای كچانه‌وه، ئه‌م تێكستانه به هه‌ستێكی تایبه‌ته‌وه چڕیوومه، شیعره‌كان له‌لایه‌ن شاعیران (محه‌مه‌د سه‌عید حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د سه‌عید ئیبراهیم، ڕه‌نج سه‌نگاوی، قادر ئه‌سعه‌د، ئه‌دیب، زه‌یتون كانه‌بی، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، كه تێكستی "وه‌یش"ی نووسیوه) ده‌بێته یه‌كه‌مین كلیپی من.
* ئه‌لبوومه‌كه له چه‌ند تراك پێكهاتووه؟
ــ له 10 تراك پێكهاتووه، گۆرانییه‌كیان تایبه‌ته به هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و گۆرانییه‌كیش به زاراوه‌ی بادینی، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م ئه‌لبوومه‌م ده‌بێته یه‌كێك له‌و ئه‌لبوومانه‌ی كه زۆرێك له گوێ‌گران كاره‌كانی منیان به‌لاوه گونجاوده‌بێت، كه ده‌توانم بڵێم له‌وه دڵنیام كه كاره‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و 10 تراكه هه‌ریه‌كه‌یان مافی خۆیم پێ به‌خشیووه‌و به‌و شێوه‌یه ئه‌دام كردووه كه بۆ گۆرانییه‌كه گونجاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا ناوی ئه‌لبوومه‌كه‌مان هه‌ڵنه‌بژاردووه.
* ئه‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ی تر كه پێشتر هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌كو ئاوازدانه‌رێك كاری بۆ كردوون، چۆن لێیان ده‌ڕوانیت له ڕووی كاره هونه‌رییه‌كانیانه‌وه؟
ــ من گوێ له هه‌موویان ده‌گرم، هه‌موویان گۆرانیبێژی به توانان‌و خاوه‌نی ئه‌زموونێكن، واتا به‌بێ جیاوازی گوێیان لێ ده‌گرم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێ له كۆمه‌ڵێك گۆرانیبێژی تریش ده‌گرم.
* له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شانۆوه تا به‌شداریكردنت له درامای گه‌رده‌لول، ئایا به‌شداری چ به‌رهه‌مێكی ترت كردووه؟
ــ به‌شداریم له دراماكانی (ڕابوون، گه‌رده‌لوول، ئاره‌زوو) كردووه. هه‌روه‌ها فیلمی دیكۆمنتاری (ڕێی خه‌بات) له‌سه‌ر ژیانی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی، كورته فیلمی (مه‌رگه‌ساتی بلۆك)، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری ئه‌لبوومه‌كه‌م ده‌ستپێكردبوو، بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێك پێیان وتم، به‌ڵام نه‌متوانی به‌شداری بكه‌م.
* بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه له یه‌ككاتدا وه‌كو ئه‌كته‌ر‌و گۆرانیبێژ، به‌شداری به‌رهه‌مێك بكه‌ی؟
ــ من زیاتر وه‌كو ده‌نگ به‌شداریم له كاری دۆبلاژدا كردووه، له‌وانه (دڵی تامه‌زرۆ) كه 20 ئه‌ڵقه بوو. هه‌روه‌ها (ده‌نگی دایه گه‌وره ده‌نگی منه) كه هونه‌رمه‌ند نه‌جم هۆگر كاری ده‌رهێنانی له ئه‌ستۆگرتبوو، له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان نمایشكرا. هه‌روه‌ها فیلم كارتۆنی (فلۆنه) 17 ئه‌ڵقه‌ی ده‌نگی من بوو، كه له ته‌له‌فزیۆنی خاك نیشاندراوه، وه‌كو دۆبلاژ كاری درامای ڕادیۆیی بۆ ڕادیۆی نه‌واو گه‌لی كوردستان‌و مه‌ڵبه‌ند به‌شداریمكردووه.
* دوا وته‌ت؟
ــ ئاواته‌خوازم به گشت لایه‌ك هاوكاری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بكرێت كه له‌سه‌ره‌تادان، تاكو بتوانن پێگه‌یه‌كی پته‌و بۆخۆیان بنیاد بنێن.
هه‌فتانه

نووسراوه له لایه‌ن hastiar, September 06, 2011
نووسراوه له لایه‌ن hhhhh, December 23, 2010
نووسراوه له لایه‌ن hardy, November 16, 2010
نووسراوه له لایه‌ن hasty, November 15, 2010
نووسراوه له لایه‌ن shatoo, November 08, 2010
نووسراوه له لایه‌ن sewa, October 30, 2010
نووسراوه له لایه‌ن La Kolan, October 24, 2010
نووسراوه له لایه‌ن lana, October 17, 2010
نووسراوه له لایه‌ن aramo, October 14, 2010
نووسراوه له لایه‌ن shad, October 08, 2010

نووسراوه له لایه‌ن tarza, September 22, 2010




























