دایكایەتی دونیایەكی جوانە بەلام لەوە جوانتر ئەوەیە كەگرنگی تەواو بەمندالەكەت بدەیت لەماوەی گەشەكردنی بەتایبەتی بو خوراك پێدانی و مامەڵەی گونجاوی لەگەڵ بكەیت و ببێتە دایكێكی نموونەیی،هەروەك ئاشكرایە منداڵ پێویستی بەشیر هەیە وەكو خوراكی سەرەكی ئەگەر چاوێكیش بەبازارەكاندا بگیریت چەندەها جوری شیری باش هەیە بەلام لەهەمویان باشتر شیری دایكە وهیچ شیریكی دەست كرد ناگات بەشیری دایك چونكە مندالەكە دەپاریزێت لە هەموو جۆرە نەخوشیەك وەك(سك چوون - نەخوشیەكانی پێست _ ئازاری ناوسك)چەندەها جوری تر لەنەخوشی هەروەها شیردانی سروشتی دەبێتە هوی كەمكردنەوەی تێچوون و كاتیشت بو دەگیریتەوە و دورت دەخاتەوە لەتعقیم كردنی مەمكە شوشەكانی مندال بەبەردەوامی لەهەمان كاتدا سوودیكی زۆری بو تەندروستی دایكەكە هەیە دوای منداڵ بوون هەموو ئەندامەكانی زووتر دەچنەوە باری سروشتی خوی.هەروەها شیردان دەبیتە هوی پتەوكردنی بەیوەندی(ئەقلی و جەستەیی و روحی ) نیوان دایك و مندال.
هەروەك دەوترێت(سروشت دایكی هەموو شتێكە)لەبەر ئەوە شتی سروشتی باشترو بەهیزترو كامڵترە لەشتە دەستكردەكان بوئەوەی رێکی لەش و لارت تێك نەچێت و مندالەكەشت لەش ساغ بیت كەواتە خانمی بەریز شیری خوت بدە بە مندالەكەت
ئامادهکردنی : نازدار ئهحمهد / بۆنهکان



























