Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 10 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

چه‌ند رێگایه‌ك بۆ داواكردنی هاوسه‌رگیری له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت!!

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

داب و نه‌ریتی داواكردنی هاوسه‌رگیری یان خوازبێنیكردن له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی جیاوازه‌ و به‌پێی سروشت و ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان و خو و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی ژیان ورده‌ ورده‌ تاكه‌كه‌ن به‌ره‌و پێشچوون و داهێنان و رێگای جۆراو جۆریان دۆزیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری له‌خۆشه‌ویسته‌كانیان بكه‌ن كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌بیر نه‌چێته‌وه‌ و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ئه‌و ساته‌ وه‌ك یادگارییه‌كی جوان و هه‌میشه‌ زیندوو له‌لای هه‌ردووكیان بمێنێته‌وه‌.
جا بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی كوڕان ئه‌تانه‌وێت داوای ره‌زامه‌ندی و قبوڵكردنی هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه‌ ژیان بكه‌ن له‌خۆشه‌ویسته‌كانتان،پێویسته‌ زۆر وریابن و به‌ئاگادارییه‌وه‌ هه‌ڵسن به‌م كرداره‌ و رێگای جۆراو جۆر بدۆزنه‌وه‌ و تازه‌گه‌ری بكه‌ له‌چۆنیه‌تی پێوتنی، چونكه‌ كچان ئه‌م ساته‌ به‌ساتێكی زۆر هه‌ستیار داده‌نێن له‌ژیانیاندا و هه‌میشه‌ له‌و كاتانه‌دا حه‌ز به‌سوپرایز ده‌كه‌ن.
بۆئێوه‌ی خۆشه‌ویست پێشنیاری ئه‌م چه‌ند رێگا تازه‌یه‌ ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی داوای رازیبوونی هاوسه‌رگیری له‌خۆشه‌ویسته‌كانتان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی رۆمانسی مستیله‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكه‌یت:

• ژوانێك رێكبخه‌ له‌شوێكی ئارام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رازیبوونی هاوسه‌رگیرییه‌ی پێ رابگه‌یه‌نیت و پێی بڵی "تۆ شازاده‌ی منیت، تۆ ئه‌بیت به‌خانمی ماڵه‌كه‌م و... چه‌ند زاراوه‌یه‌كی رۆمانسی تر" دواتر مستیله‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شبكه‌.
• رێستۆرانتێكی وڵاتێكی جیاواز له‌و شوێنه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژیت هه‌ڵبژێره‌، بۆ نمونه‌ (رێستۆرانتێكی سینی، یان توركی، ... هه‌ر وولاتێكی تر)، سه‌رمێزه‌كه‌ بڕازێنه‌ره‌وه‌ به‌مۆم، داوا له‌گارسۆنی رێستۆرانته‌كه‌ بكه‌ به‌زمانه‌ جیاوازه‌كه‌ی خۆی داوای هاوسه‌رگیری بكات له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت و مستیله‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
• داوا له‌نیگاركێشێك بكه‌ وێنه‌یه‌كی رووخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكێشی، تۆش به‌دیاری له‌گه‌ڵ مستیله‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شی بكه‌.
• یه‌كێك له‌ئاژه‌ڵه‌ جوانه‌كان یان باڵنده‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان بێنه‌و به‌قردێله‌یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت ببه‌سته‌ به‌ملیداو بینێره‌ بۆلای و به‌و شێوه‌یه‌ داوای هاوسه‌رگیری لێبكه‌.
• مستیله‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ت ببه‌سته‌ به‌گوڵێكی سوور و به‌منداڵێكی جوان بینێره‌ بۆلای و با منداڵه‌كه‌ داوای هاوسه‌رگیریت بۆ بكات،باخۆشت له‌دووره‌وه‌ چاوت لێی بێت.
• چه‌ند دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌كی رۆمانسی له‌سه‌ر كارتێك بنوسه‌ره‌وه‌، بادێره‌ هۆنراوه‌كه‌ ئاماژه‌به‌ هاوسه‌رگیری بكات، له‌گه‌ڵ چه‌پكێك گوڵ، هه‌روه‌ها له‌قتوێكدا مستیله‌ی هاوسه‌رگیری تیا دابنێ و پێشكه‌شی بكه‌.
• ئه‌گه‌ر خێزانی كچه‌كه‌ رێگرنه‌بن له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تان ئاهه‌نگێی بچوك ساز بكه‌ بانگهێشتی خێزانی كچه‌كه‌ بكه‌ بۆ ماڵی خۆتان و به‌شێوه‌یه‌كی سوپرایز و له‌به‌ر چاوی هه‌موویان رازیبوونی هاوسه‌رگیری لێبكه‌ و مستیله‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ بكه‌ره‌ په‌نجه‌ی.
• ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یه‌كێك بێت له‌هه‌وادارانی وه‌رزش و وه‌رزشه‌وان بێت، له‌كاتی راهێنانی وه‌رزشیدا به‌شێوه‌یه‌كی سوپرایس مستیله‌ی هاوسه‌رگیری بۆ ببه‌ و داوای لێبكه‌ كه‌ خۆت و مستیله‌كه‌ت ره‌ت نه‌كاته‌وه‌.
• ئه‌توانیت لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌یسبووك درووست بكه‌یت و وێنه‌ی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ تاگ بكه‌ و كۆمێنتێكی بۆ بنوسه‌ و تیایدا داوای قبووڵكردنی هاوسه‌رگیری لێبكه‌.
• گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت كه‌سێكی ساده‌یه‌، له‌ناو پارچه‌یه‌ك شوكوڵاته‌ یان له‌ناو كاغه‌زی چكلێتێكدا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكه‌.
• بانگهێشتی بكه‌ بۆ پیاسه‌یه‌ك له‌باخچه‌یه‌كدا، یان له‌پاڕكێكدا، دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ لێی و له‌دووره‌وه‌ به‌ده‌نگی به‌رز هاوا بكه‌و بڵێ... "داوای رازیبوونت لێده‌كه‌م ... شووم پێبكه‌..."

كوێستان ئه‌نوه‌ر

و - بۆنەکان

سەرچاوە / www.panet.co.il

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 216
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy