دایە گیان نوێترین هۆنراوەی هاودێر ڕەش دیارییە بە خوێنەرانی ماڵپەری بۆنەکان

دایه گیان
خۆشم ده‌وێی
به‌قه‌د خۆت نا
تۆ كه ئه‌وه‌نده به‌رزبی
حه‌دم نیه
له ئاست به‌رزیت تۆم خۆش بووێ ...
دایه گیان
ده‌رگای دڵت ئه‌كه‌یته‌وه
ئه‌مه‌وێ له سنووره‌كانی ڕق راكه‌م و
به‌ره‌و ده‌روازه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ بێمه‌وه
مه‌ترسه !
ئه‌زانم زۆر له‌سه‌فه‌ری من ئه‌ترسی
به‌نێو ده‌ریاكه‌ی یۆنان‌دا
خۆم و خه‌مه‌كان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه
ڕه‌نگه ئاره‌زووی هاتنه‌وه‌م نه‌كه‌ی
چونكه ئه‌زانی به چ ڕێگه‌یه‌ك
به‌ره‌و میهنی دڵی تۆ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه
ئاخر دایه گیان
تۆ كه له‌سه‌فه‌ر ئه‌ترسی
بۆ ناپرسی ڕه‌نگه له‌م دووره وڵاته
شه‌وێ له كۆڵانی مردن لاده‌م و
به‌بێ بوونی تۆ سه‌ربنێمه‌وه
دایه گیان
ئێستا ئه‌زانم ...
لای لایه‌ی تۆ
به هیچ مۆسقا ژه‌نێ نا ژه‌نرێ
چونكه مۆسیقا چه‌ند چركه‌یه‌ك
به به‌ر گوێچكه‌م گوزه‌ر ئه‌كا و
زوو ون ئه‌بێ ..!
كه‌چی ده‌نگه پر سۆزه‌كه و
ئاوازی لای لایه‌كه‌ی تۆ
هه‌رگیز هه‌رگیز له یاد ناكرێ
ئه‌ی دكتۆری زامه‌كانم
قه‌ت ئه‌و كاتانه‌م بیر ناچێ
كه نه خۆش بووم
شه‌و نخوونیت بۆ ئه‌كردم
كه هه‌ستم به ژان كردبا
به ماچ تیمارت ئه‌كردم
زۆرجاریتر
هه‌ر به گاڵته
خۆم كردووه به نه‌خۆشێك
ئه‌زانی بۆ
چونكه تۆ ته‌نیا كه‌سێ بووی
نازه‌كانت هه‌ڵ ئه‌گرتم
تۆ ئه‌وه‌نده مبهره‌بانی
كاتێ من تاوانێك بكه‌م
له دادگای ژین
به به‌ندكراو له‌قه‌ڵه‌م بدرێم
تۆ خه‌می من له دڵ ئه‌گری
بۆیه منم
تاوانبارێكی ئازادكرا‌و
تۆش ئه‌بیته
بێ تاوانێكی به‌ندكراو
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا
دژ به‌یاسای خۆشه‌ویستی
بوه‌ستنه‌وه
لایه‌نگری ئه‌و یاسایه‌م
چونكه تۆ یه‌كه‌م مرۆڤ بووی
ئاشنای خۆشه‌ویستیت كردم
ئاخر چۆن سوپاست بكه‌م
له‌كاتێكا
تۆ زه‌وی بووی
منی پشكوف
له نێو جه‌سته‌ی تۆدا ڕووام
به بارانی سۆزی پاكت
من گه‌وره‌بووم
كه‌چی ئێستاش هه‌ر من گوڵم
تۆش باخه‌وان
دایه گیان
مرۆڤێكی ئاسایی بم یان كه‌م ئه‌ندام
باكم نیه
ئه‌گه‌ر كوێربم
تۆ چاوێكم پێ ئه‌به‌خشی
ئه‌گه‌ر لاڵ بم
تۆ زمانم بۆ دروست ئه‌كه‌ی
ئه‌گه‌ر شه‌ل بم
تۆ چاره‌ی ده‌ردی من ئه‌كه‌ی
گه‌ر نیوه‌ی جه‌سته‌شم نه‌بێ
زۆر دڵنیام تۆ نیوه‌ی ترم پێ ئه‌ده‌ی ...
هاودێر ڕه‌ش
٢٤ ی به‌فرانباری ٢٧١١ ی كوردی
14/1/2011 زاینی
2012-01-19
21:03:18



























