دیمانەی ماڵپهڕی بۆنەکان لەگەڵ گروپی کوردی هاککەر ناسراو بە ( تیمی هاککەرانی کورد ) کە لەگەڵ ئەندامێکی چالاکی ئەو یانەیە ئەویش کاکە ڕەنج ناسروابە (SuNnYXFormat)
بۆنەکان: ئامانجتان لە کردنەوەی ئەم یانەیە چیە؟
ڕەنج: ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم یانەیە فێرکاری هاک بە گشتی و زانیاریەکەنی تایبەت بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و وە سکرێپتەکانی ماڵپەڕ و دانانی بابەتی بەسوود و گرنگ کە سوود بگەیەنێت بە گەنجان و هۆشیار کردەوەی مێشک و زانیاریەکانیانە وە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی خاوەن سایتن.
بۆنەکان: ئایە تا چەند ئەندامانی یەنەکەتان لێتان ڕازاین و سوود مەند دەبن لە بابەتەکانتان؟
ڕەنج: تا ڕادەیەکی زۆر ئەندامان لە بابەتاکانی یانە ڕازین و تەنانەت هەر ئەندامێکێش بابەتێک نەزانی یاخود لا یانەدا نەبێت داوای بکا بە زووترین کات بۆ ئامادە دەکرێت بە فێرکاریەوە وە سوپاس بۆ خواش کە یانەکەمان تا ڕادەیاەکی زۆر جێ دەستی خۆی کردۆتەوە لە ناو یانە کوردیەکاندا و بە تایبەتی ئەو یانانەی تایبەتن بە بواری هاک ئەویش بە هۆی ئەو بابەتە بە هێزانەی کە لەلایەن ئەندامانەوە دادەنرێت.
بۆنەکان: وەک دەزانین ئەم ماوەیە چەند سایتێکی کوردی کە لەلایەن تورکەکان ە وە هاک کران ئایا ئێوە هەڵوێستان چیە بۆ ئەمە؟
ڕەنج: هەڵوێستی ئێمە بۆ وەڵام دانەوی توترکەکان زۆر ئاشکرایە وە چەنداها سایتی تورکیمان هاک کردووە لە ناو سایتەکەشدا پەیامی تیمی هاککەرانی کوردمان بۆ بە جێ هێشتوون وە زۆربەی ئەو سایتە تورکانەی هاکمان کردوون حکومی بوون وە وەکوو گروپێکیش ئامادەین هاوکاری سایتە کوردیەکان بکەین و بیان پارێزین لە هێرشی هاککەرە بیانیەکان.
بۆنەکان: تا ئێستا لەلایەن هیچ دەزگایەکی حکومی یان حیزبی داوای هاوکاریتان لێ کراوە؟
ڕەنج: نەخێر داوامان لێ نەکراوە بەڵام وەکو ئاماژەم پێیا هەر کەسێک پێویستی بە هاوکاری ئێمە بوو ئەوا بە پێی تونا ئێمەش هاوکارییان دەکەین.
بۆنەکان: جار جار هەواڵی ئەوە دەبیستین کە چەند سایتێکی کوردی هەنێ جار لەلایەن کوردەکان خۆیانەوە هاک دەکرێن ئێوە چی بەو کەسانە دەڵێن؟
ڕەنج: هاک کردنی سایتە کوردیەکان لە لایەن هاککەرە کوردەکانەوە شتێکی زۆر قێزەونە چونکە لە جیاتی هاک کردنی سایتی کورد بچن سایتی بیگانە و دوژمنی کورد هاک بکەن زۆر لەوە باشترە وە بە پێچەوانەشەوە دەبێت هاککەرە کوردەکان پشتی سایتە کوردیەکان بگرن و لە هێرشی هاککەری بیانی بیان پارێزن.
بۆنەکان: سایتی بۆنەکان جۆن دەبینیت؟
ڕەنج: سایتێکی زۆر سەرکەوتوو بەتوانایە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بۆنەکان : گروپەکەتان لە چەند کەس پێک هاتووە؟
ڕەنج: لە ٥ کەسی بەتوانا پێک هاتووە.
بۆنەکان: لە کۆتایدا ئێمە هیچ شتێکمان نەماوە جگە کە دەست خۆشی و هیوای بەردەوامی و سەرکەووتن بۆتان ئەی بەڕێزتان ئەگەر شتێکتان مابێ؟
ڕەنج:سوپاسی ئێوەی بەڕێز دەکەم بۆ ئەم دیدارە و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
به ناوی ستافی ماڵپهڕی بۆنهکان هیوای سهرکهووتن بۆ ئهو گروپه خۆشهویسته دهخوازین .
بۆ سەردان کردنی یانەی تیمی هاککەرانی کورد سەردانی ئەم بەستەرەیە بکەن
www.kurdhackteam.com



























