
له‌م گۆشه‌یه‌ی دیمانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان برای خۆشه‌ویست و هۆنراوه نووس ( هێمن نه‌قشبه‌ندی ) میوانی بۆنه‌کان ده‌بیت ،
هێمن نه‌قشبه‌ندی له‌ساڵی (1973) له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دایك بووه. وه‌بۆ به‌رده‌وامی ژیان ڕووی
له سلێمانی کردووه‌وزیاتر له سلێمانی ژیانی به‌سه‌ربردووه
یاد ته‌ها : له ده‌ستپێکی دیمانه‌که‌مان ده‌مانه‌وێت بزانین کاک هێمن مه‌به‌ستی چیه له هۆنراوه نووسیندا؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : من هه‌ر له مناڵیه‌وه خولیا ی هۆنراوه‌ی کوردی بووم به تایبه‌تی وه هونه‌ریش به گشتی
هۆنراوه ئه‌و با وه‌شه پڕ سۆزه‌یه به‌وپه‌ڕی میهره‌بانیه‌وه له ئه‌ستۆی گرتووم
ئه‌و مۆمه پر له هه‌سته یه شه‌وانه بۆ ساتێکیش له ڕۆشنایی دانه‌بڕیووم
ئه‌و هاوڕێ به وه‌فاییه یه که خه‌مه‌کانی له ئامێز گرتووم.ئه‌و جێ یه یه که شه‌وانه سه‌ری
کاسم تیا ئه حه‌وێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ونێکی وه‌نه‌وشه‌ییدا ده‌ست له ملا نه بم .وه مه‌به‌ستیشم له هۆنراوه نووسین ده‌ربڕینی په‌یامێکه بۆ هه‌وادارانم.....
یاد ته‌ها : ئایا ئاستی هونه‌ری کوردی له لایه‌نی هۆنراوه دا له چ ئاستێک‌دا ده‌بینیت؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : ئه وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای ئێمه‌ی پیا گوزه‌رئه‌که‌ین بێ گومان زۆر جیاوازه له قۆناغه‌کانی ڕابردوومان
وه تێکڕا دونیایی هونه‌ریش دونیایه‌کی پان وبه‌رینه جا له‌م دونیا پان وبه‌رینه‌دا باش و خراپیش
به‌دی ئه‌کرێت .به‌س ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشکه‌ره‌یه ئێمه که‌سانێکی ڕۆشنبیرمان هه‌یه‌و ئه‌توانن
ڕه‌ش و سپی جیاکه‌نه‌وه.
یاد ته‌ها : هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره که‌مێک تایبه‌ت بێت به‌ڵام پێمان خۆشه بزانین ئایا کاک هێمن ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه ؟ گه‌ر له ژیانی هاوسه‌ریدایت به خۆشه‌ویستی بووه ؟ یان به ڕێکه‌وت؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : به ڵێ ژیانی هاوسه‌رگیریم پێك هێناوه .وه‌به‌خۆشه‌ویستی نه‌بوو،پێم وا نیه گه‌رپرۆسه‌یه‌کی وه‌ها پیرۆز به خۆشه‌ویستی نه‌بێت سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت.ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی باوه‌و هیچی تر زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێت.بۆ ئه‌م پڕۆسه گرنگه من وای بۆئه‌چم به‌نده به له‌یه‌ك گه‌شتن و ڕاده‌ی ڕۆشنبیری که‌سایه‌تیه‌کان.من وه‌ك خودی خۆم خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆم خۆشه‌وێی و بگره جوانترین ماڵی خۆشه‌ویستیمان پێك هێناوه وه‌تێڕوانینیشمان بۆ یه‌ك ئاراسته‌یه ئه‌مه‌ش له‌و ڕووانگه‌وه ئه‌ڵێم که هه‌روه‌ك هیگل ئه‌ڵێت(خۆشه‌ویستی تێڕوانینی دووکه‌سه بۆ یه‌ك ئاراسته).
یاد ته‌ها : چ جۆره هۆنراوه‌یه‌ک ده‌نووسیت یان هۆنراوه‌کانت زیاتر گوزارشت له چ لایه‌نێکی ژیان ده‌که‌ن ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : من زیاتر ئه‌و هۆنراوانه ئه‌نووسم که ساده‌و ساکاربن بۆ خۆێنه‌ر.وه ئه‌و هۆنراوانه‌ی که ئه‌شی نووسم زۆربه‌ی گوزارشت له‌بواره جیا جیاکانی ژیان ئه‌کات وه‌ك(جوانی،خۆشه‌ویستی،جودایی،عه‌شق،سۆزی دایک،دووری.ته‌نیایی.......
یاد ته‌ها : گه‌ر بکرێت پێمان بڵێیت زیاتر له کام هۆنراوه‌ت ڕازیت یان به‌لاته‌وه جوانترین هۆنراوه‌یه ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : ئه و هۆنراوانه‌ی که ئه‌ینووسم تێکڕا هه‌ڵقووڵاوی ناخ وهه‌ناومن.وه سه‌رجه‌م هۆنراوه‌کانیشم وه‌ك کۆرپه یه‌ك وان وه‌لای منیش هه‌موویان جوانن .
یاد ته‌ها : چه‌ند هۆنراوه‌ت له لایه‌ن هونه‌رمه‌نده گۆرانی بێژه‌کانه‌وه کراوه‌ته گۆرانی ؟ ئه‌و گۆرانی بێژانه کێن ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : ئه وه‌ی ڕاستی بێت تا ئێستا دوو هۆنراوه‌م کراوون به گۆرانی.هۆنراوه‌ی سکاڵا له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند کاکه توانا جه‌مال که دانیشتووی نۆێرن بێرگه له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا.وه هۆنراوه‌ی دووه‌میش سیمای عه‌شقه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز کاکه ئه‌میر حه‌سه‌ن ه.وه هۆنراوه‌ی زۆریشم له‌ژێر کاردان له لای کۆمه‌ڵی هۆنه‌رمه‌ندی تری به توانادان.به‌س جارێ ناویان نابه‌م تا ته‌واو نه‌بن.
یاد ته‌ها : ڕات چیه به‌رامبه‌ر غه‌ریبایه‌تی ؟ ئایا پێت وایه غه‌ریبایه‌تی هه‌ستیکی هۆنراوه نووسانه ده‌به‌خشێته هۆنراوه نووس؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : به دڵنیایی یه‌وه تاراوگه وه‌رچه‌رخانێك بوو بۆ زیاتر ده‌ربڕینی هه‌سته‌کانم.وه ئه‌توام
بڵێم وه‌ك که‌سێکی دووره ووڵات هه‌سته‌کانم زیاتر په‌لکێشیان کردم بۆ زیاتر ئاشنا بوونم
به فرمێسکی پێنوسه‌که‌م...وه‌سۆزه‌کانیشم زیاتر هاتنه دووان
دووره ووڵاتی یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کان که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری کردووه‌ته سه‌رم هه‌م له‌ڕووی ئه‌ده‌ب به‌گشتی هه‌م له‌ڕووی شیعریشه‌وه به تایبه‌تی.
بێ گومان دووره ووڵاتی هه‌ستی زیاتر به په‌رۆشی پێ به‌خشیوم وای لێ کردووم که زۆر شتم خۆش بووێت...
وای لێ کردووم که سۆزم زیاتر‌و به جۆش تر له مۆم بسوتێ تا ڕاده‌ی تووانه‌وه
یاد ته‌ها : گه‌ر بگونجێت پێت خۆشه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ کوردستان لێره بژیت؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : به دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌موونه‌وه‌ی ئه‌و خاکه جوانه‌یین.وه‌نیشتمانیش دایکی هه‌مووانه ،وه مناڵ‌یش هه‌ر دایکی خۆی لا جوانه.
یاد ته‌ها : ئایا هیچ په‌رتووکێکت به‌چاپ گه‌یاندووه ؟ یان پرۆژه‌ت چیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : سه باره‌ت به پڕۆژه‌ی نۆێم به نیازم له ئایینده‌یه‌کی نزیک دا کۆی به‌رهه‌مه شیعریه‌کانم که خۆی
له 150 هۆنراوه‌یه‌ك گرتووه به ناوی (ساتێك له نامۆیی) به چاپ بگه‌یه‌نم.که ئه‌مه‌ش مێژووه‌که‌ی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆی ئه‌و هه‌موو ساڵه که هۆنراوه‌م تیا نووسیوه
یاد ته‌ها : کاته‌کانی هۆنراوه نووسین گرنگن بۆ هێمن نه‌قشبه‌ندی ؟ کاتێکی تایبه‌تت هه‌یه بۆ هۆنراوه نووسین یان هه‌موو کاتێک وه‌ک یه‌که بۆ تۆ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : هۆنراوه‌نووسین کات و ساتێکی دیاری کراوی بۆ نیه،میوانێکی ناوه‌خته که‌ی بیه‌وێت ته‌قه
له ده‌رگای هه‌ست ئه‌دات.ئه‌وسا منیش به‌و په‌ڕی خۆشه‌وێستیه‌وه پێشوازی لێ ئه‌که‌م.
یاد ته‌ها : خولیا‌و ئاواتی کاکه هێمن چیه له ژیانیدا جگه‌له هۆنراوه نووسین ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : خۆزگه‌و خواسته‌کانی مرۆڤ تا دێن بنبڕ نابن وه‌کو ئه‌و ژمارانه‌وان که له یاسای
ماتماتیك دا هه‌ن که زۆر جار ئه‌ووترێت هتد...واته هه‌تا کۆتایی‌یان نایه‌ت.
مرۆڤیش تاکه بوونه‌وه‌رێکه که هه‌میشه له هه‌ڵپه‌کردندایه بۆ گه‌شتن به سه‌وسه‌ناکانی ژیان،خۆزگه‌یه‌کی نه‌هاتووه‌ته دی بیرله خۆزگه‌یه‌کی تر ئه‌کاته‌وه
به‌ڵام من وه‌ك خودی خۆم خۆشبه‌ختی له‌وه‌دا ئه‌بینمه‌وه که ته‌ندروست باش بم و ئاسووده‌بم به‌وه‌ی که که‌سانی ده‌وروبه‌رم لێم ڕازی بن و سوودمه‌ند بم بۆ گه‌ل و ووڵاته‌که‌م
یاد ته‌ها : وه‌ک ده‌زانین هۆنراوه‌ی ( سیمای عیشق ) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست (ئه‌میر حه‌سه‌ن) کراوه‌ته گۆرانی ، ئایا ئاواز و ووتنی ئه‌و هۆنراوه‌یه به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند (ئه‌میر حه‌سه‌ن) تا چه‌ند گونجاوه یان تۆ لێی ڕازیت؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی: هۆنراوه‌ی (سیمای عه‌شق) یه‌کێکه له‌و هۆنراوانه‌ی که کراوه به گۆرانی به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی
به‌ڕێزو خۆشه‌ویست کاکه ئه‌میر حه‌سه‌ن من وه‌ك خودی خۆم زۆر لێی ڕازیم چونکی
به شێوازێکی جوان مامه‌ڵه ی له گه‌ڵ ووشه‌کاندا کردووه و به‌جوانی توانیویه‌تی بیچڕێت. له‌م ڕوانگه‌وه ده‌ست خۆشی لێ ئه‌که‌م وهیوای ته‌مه‌ن درێژیش بۆ برای به‌ڕێزم کاکه ئه‌میر حه‌سه‌ن ئه‌خوازم.
یاد ته‌ها: ڕۆژانه جگه‌له کاره‌که‌ت به چی تر سه‌رقاڵ ده‌بیت؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی: ڕۆژانه جگه له کاره‌که‌م سه‌رقاڵم به وه‌رزش کردن و به خۆێندنه‌وه.
یاد ته‌ها : له کۆتادیی دا ئێمه هیچمان نه‌ماوه جگه‌له خۆشه‌ویستی و ڕێز گه‌ر شتێکت مابێت سوپاست ده‌که‌ین ؟
هێمن نه‌قشبه‌ندی : دوا ووته‌م هه‌ر بژین ماندوو نه‌بن ئێوه بوخچه‌ی دڵی هونه‌ر و نووسین
وداهێنان ئه‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر چی ئێمه بچوکترین له‌وه‌ی ئه‌وخزمه‌ته‌مان بکه‌ن..
ئێوه چه‌پکه نێرگزی چوار وه‌رزه‌ی ڕۆحن هه‌رگیز سیس نابن هه‌میشه به‌هارن بۆ ووشه‌کانم تا ده‌ربڕینی ووشه‌ش ئێوه هه‌وێنی
گشت هۆنراوه‌کانن،ئێوه هه‌مێشه له ئینجانه‌ی یادی مندان....
له کۆتاییدا گشتان به شه‌پۆله‌کانی هێمنی و پڕ شادیه‌کانی ته‌مه‌نتان
ئه‌سپێرم
له‌کۆتادا هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتن بۆ کاک هێمن نه‌قشبه‌ندی ده‌خوازین هیوادارین هه‌میشه به‌رده‌وام و ته‌ندروست بێت بۆ کورد و کوردستان به‌ناوی ستافی ماڵپه‌ڕی بۆنه‌کان سوپاسی ده‌که‌ین بۆ ئه‌م چاو پێکه‌وتنه.




























