دەرگا داخراوەكانی سارتەر تێزی دەرچوونیەتی
لە دەستپێكی نمایشەكانی تێزی دەرچوونی خوێندكارانی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەولێر شانۆگەری دەرگا داخراوەكان لە نووسینی ژان پۆل سارتەر و دەرهێنانی خوێندكاری دواقۆناغی بەشی شانۆ هەردی ئەنوەر شێخانی نمایش دەكرێ.
ئەم شانۆگەرییە لە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 7/1/2012 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش دەكرێ و هەریەك لە "بارزان ئاراس، ساوێن ئەمیر، رێژنە دڵدار، هونەر عوسمان" وەك ئەكتەر لە شانۆگەرییەكە بەشدارن و هەڵۆ ئازاد وەك بەڕێوەبەری شانۆ و هەژان دزەیی وەك یاریدەدەری دەرهێنەر بەشدارن.
شایانی باسە ئەمساڵ لەمیانی نمایشەكانی تێزی دەرچوونی خوێندكارانی بەشی شانۆ 7 شانۆگەری نمایش دەكرێ، كە لە 7/1/2012 دەست پێدەكاو تاكو 14/1/2012 بەردەوام دەبێ.
مەسعودی مەلا هەمزە - بۆنەکان - هەولێر
2012-01-05
19:15:46



























