خۆشه‌ویستانی ماڵپه‌ره‌که‌مان له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی دروست کردنی تکه‌ی مریشک به چه‌ند هه‌نگاوێک ڕوون ده‌که‌ینه‌وه به‌هیواین سوودی هه‌بێت بۆ خانمانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان له‌گه‌ڵ ڕێزی ستافی ماڵپه‌ڕی بۆنه‌کان....
شێوازى دروست کردنى:
1 . مرێشکەکە بشۆرەوە و پاشان وشکى بکەرەوە بیکە بەسێ بەشەوە، بەڵام ئاگاداربە لە یەکتر جیا نبنەوە. پێستەکەى لێبکەرەوە بە چەقۆ هەندێک درزى لەسەر دروست بکە و بیبڕە بۆ ئەوەى بە باشى سرکەکە هەڵبمژێت، پاشان بیکەرە ناو قاپێکى شەووشەوە و دایبنێ.
2 . یرکەکە بکە بەسەریدا و بە دەست ئەمدیو ئەودیوى پیبکە تاوەکو سرکەکە هەڵبمژێت.
3. داپۆشینى مریشکەکە: سیر لەگەڵ زەعفەران، بیبەرى توون،کەموون،کیزبەرە،حێل،د ۆشاو،زەیتو خوێکە بکەرە ناو قاپێکى شووشەى قوڵەوە هەموویان تێکەڵ بکە. پاشان ئەم تێکەڵەیە بکە بەسەر مریشکەکەدا.
4 . بە نایلۆن سەرى قاپەکە دایپۆشەو بیکەرەوە ناو ساردەکەرەوە (سەلاجە) کەوە بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک یاخود شەوێک بە تەواوەتى جارجارێک مریشکەکە بە دیوەکەى تری‌دا بۆ ئەوەى بە تێکەڵەکە دابپۆشرێت.
5. بەر لە سوورکردنەوەى بە چەند خولکێک مریشکەکە لە ناو سەلاجەکەدا دەربهێنە و دایبنێ.
6 . فڕنەکە بە پلەى گەرمى 200پلەى سەدى گەرم بکە و رەفەى ناوەڕاست ئامادەبکە.
7 . پارچە مریشکەکان لە ناو سینیەکەدا دابنێ و پاشان بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بیکەرە ناو فڕنکەوە وپاشان بەگەرمى پێشکەشى بکە



























