ئەگەر ئەم دزە دەناسیت بەزووترین كات پەیوەندی بكە

لە تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك و تویتر گرتە ڤیدیۆیەك بلاوكرایەوە لەلایەن خاوەن دووكانێكی زەرەنگەر لەئەردەن كە لەدووكانەكەیدا بە كامێرەی نهێنی تۆماری كردبوو كەتێدا گەنجێك بە شێوەی جوڵەیەكی خیرا دزی لێدەكات ,خاوەن دووكاندارەکە لەخەڵكی ئەردەن دەكات هەركەس ئەو دزە دەناسێت بەزووترین كات پەیوەندیم پێوە بكات , لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كاتێك گەنجەكە داوەی زنجیرێك دەكات خاوەن دووكانیش وەك پیشەی ڕۆژانەی نیشانی دەدات بە مەبەستی فرۆشتنی و بەلام دز بە شێوەی جوڵەیەكی خیرا پڕی پێدادەكات و ڕادەكات ، خاوەن دووكانیش دووای دەكەوێت چەند هەنگاوێك بەلام لەترسی ئەوەی نەك ڕاكردنی ببێتە هۆی دزینی ئاڵتوونێكی زۆرتر دەگەرێتەوە دواوە ، بەو هۆیەیەوە دزەکە بۆی هەڵدێت
بۆنەکان
2012-01-19
00:51:38



























