یەکێک لە دزییه سه‌یره‌كانی ساڵی رابردووی شاری سلێمانی

دزه‌كان هه‌میشه رێگای هه‌مه‌جۆر بۆ دزی كردن ده‌دۆزنه‌وه، عه‌شق‌و ئه‌وینداریش رێگایه‌كی تره كه كوڕێكی 25 ساڵ هه‌ر له ساڵی رابروودا دزی پێوه‌كردوه. ملازم سه‌ركه‌وت به‌م جۆره ئه‌و رووداوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و كوڕه وا له‌كچێكی گه‌ڕه‌كێكی راقی شاری سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێ كه حه‌زی لێیه‌تی، رۆژێك كوڕه داوای وێنه‌یه‌ك له كچه‌كه ده‌كات، كه له میمۆری مۆبیله‌كه‌یدایه، كچه‌ش به‌دڵێكی پاكه‌وه پێی ده‌ڵێت "ئێمه ده‌چین بۆ سه‌یران كه رۆیشتم ده‌رگای متخه‌له‌كه داناخم، مۆبیله‌كه‌ت بۆ داده‌نێم وه‌ره بیبه". كاتێك كوڕه ده‌چێت له‌ماڵی كچه، جگه‌له مۆبیله‌كه چاوی به ده‌مانچه‌یه‌ك‌و چه‌ند هه‌زار دۆلارێكیش ده‌كه‌وێت، بۆیه له‌گه‌ڵ مۆبیله‌كه ئه‌وانیش ده‌بات، كاتێك مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان ده‌چنه ئه‌و ماڵه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێكی شاره‌زا دزییه‌كه‌ی كردوه، پۆلیس هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگای ده‌مانچه‌كه‌وه دزه‌كه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام له‌ڕێگای فرۆشتنی مۆبیله‌كه‌وه له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌وه دزییه‌كه ئاشكرا ده‌بێت "كه كوڕه‌كه‌مان گرت، وتمان بۆ ئه‌وت كردوه، وتی من بۆ مۆبیله‌كه چوم، به‌ڵام كه شته‌كانی تریشم بینی ته‌ماع گرتمی‌و بردم، هه‌رچه‌ند ئه‌و كوڕه دوای ته‌نه‌زول كردنی ماڵی كچه‌كه له‌و دزیه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، به‌ڵام له دزیه‌كی تردا ده‌ستگیركرا‌یه‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه 5 ساڵ حكومدرا".
ئامادەکردنی : ئاسۆ سه‌راوی
سەرچاوە : ئاوێنە
و : بۆنەکان
2012-01-12



























