له شاری سلێمانی له رێوره‌سمێكدا كۆمپانیای فانۆس تلیكۆم تازه‌ترین خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی وایه‌رلێسی ڕاگه‌یاند به ناوی ماكس نێت.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا فاروقی مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆكی بۆردی فانۆس تیلیكۆم تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م خزمهتگوزرایهو ئاماژه‌ی به به‌ربڵاوی ماكس نێت كرد له داهاتوودا.
دواترله ووته‌یه‌كیدا هیوا ڕه‌ئوف به‌رێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای فانۆس تلیكۆم ڕاگه‌یاندنی ماكس نێتی به خاڵی وه‌رچه‌رخان دانا له بواری ئینته‌رێت بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و، ڕاشیگه‌یاند له ئاینده‌دا خزمه‌تگوزاری زیاتریان ده‌بێت.
پاشان ره‌وه‌ز ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری پلان دانان و په‌ره‌پێدانی فانۆس تلیكۆم ڕوونكردنه‌وه‌ی ووردی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێشكه‌ش كرد.
ئامێری ئینته‌رنێتی ماكس نێت نرخه‌كه‌ی 99 هه‌زار دیناره‌و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به خۆراییه.




























