
له‌كوێت پیاوێك كه‌له‌هه‌وڵی گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیدایه، هاوسه‌ره ته‌ڵاقداره‌وه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركرد له‌سه‌ر هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك و تویته‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار پیاودا هه‌یه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌په‌یجی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌تویته‌رو فه‌یسبوك راكێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ژنه‌كه‌ی شیاوی به‌خێوكردنی منداڵ نیه.
پارێزه‌رێكی بواری باری كه‌سێتی كه‌به‌رگری له‌پیاوه‌كه ده‌كات و رازی نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لئه‌نبائـ)ی كوێتی راگه‌یاند كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌و پیاوه سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان له‌دژی هاوسه‌ره ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی پێشكه‌شیكردوون، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌یان تێدایه كه له‌كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌ریهێناون، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه‌ژماره‌ی هاوڕێیانی ئه‌و ژنه له‌سه‌ر فه‌یسبوك له 1200 كه‌س زیاتره كه هه‌زاریان پیاون و ژماره‌ی فۆڵه‌وه‌ره‌كانی له‌تویته‌ر 890 كه‌سن كه 800 یان پیوان.
پارێزه‌ره‌كه له‌زاری پیاوه‌كه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه له‌گه‌ڵ 2000 پیاودا ده‌كات و وێنه تایبه‌ته‌كانی بۆ هه‌موان بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌موو هاوڕێكانی و هه‌ركه‌سێكی تریش له‌جیهاندا ده‌یبینن و به‌بڕوای ئه‌و ئه‌مه ده‌توانرێت له‌دادگادا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ نه‌شیاوێتیی ئه‌و ژنه بۆ چاودێریكردنی سێ منداڵه‌كه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4 تا 9 ساڵاندایه، به‌كاربهێنرێت.
پیاوه كوێتییه‌كه به‌پارێزه‌ره‌كه‌ی وتووه كه‌به‌دواداچوونی نامه‌كان و چاته‌كانی ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر كردووه‌و سه‌رله‌به‌ری كۆپیكردوون و باسی له‌وه‌ش كردووه كه زۆربه‌ی چاته‌كانی له‌گه‌ڵ پیاوانی كوێت و ده‌ره‌وه‌ی كوێتدا بوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له‌كاتی چاتكردندا قسه‌ی له‌سه‌ر شتی بێسوودو روكه‌شی و بێبه‌ها كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا كه‌تۆته مشتومڕو گفتوگۆ‌و جاری واش هه‌بووه تابه‌ره‌به‌یان خه‌ریكی چاتكردن بووه.
پیاوه‌كه ده‌پرسێت: "ئه‌مه چ جۆره دایكێكه كه تابه‌ره‌به‌یان له‌گه‌ڵ پیاوی بێگانه‌دا چات بكات، ته‌نانه‌ت گاڵته‌وگه‌پیان له‌گه‌ڵ بكات له‌كاتێكدا سێ منداڵی له‌ئه‌ستۆدایه؟" ده‌شڵێت: " باشه ئه‌گه‌ر ئاوا زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌سه‌ر سایته‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر ببات ده‌بێت كه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵسێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌كاروباری ئه‌م سێ منداڵه بدات و كه‌ی له‌گه‌ڵیان داده‌نیشێت؟"
ئه‌م پارێزه‌ره دانی به‌وه‌شدا ناوه كه‌ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره پرسێكی باری كه‌سێتی دێته‌لای كه له‌دۆسیه‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رهێنراو له‌فه‌یسبوك و تویته‌ر له‌خۆبگرێت، هاوكات ده‌ڵێت نازانێت تاچه‌ند ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌و پرسه ده‌بێت كه‌ڕێكاره‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌ستیان پێكردووه.
ئه‌و پارێزه‌ره راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر داواكه بۆ دادگا گوزارایه‌وه ده‌بێته یه‌كه‌م پرس كه سایتێكی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك به‌ڵگه له‌كه‌یسێكی باری كه‌سێتیدا به‌تایبه‌ت مافی به‌خێوكردن، به‌كاربهێنرێت.
و - والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه/ مه‌كتوب
بۆنەکان
2012-02-14



























