مانگی ده‌ستكردی ئه‌مریكی (فیاسات 1)، كه داده‌نرێت به خێراترین مانگی ده‌ستكرد له بواری په‌یوه‌ندییه‌كاندا له سه‌كۆی بیكنور كوزمودروم به‌هۆی موشه‌كێكی ڕووسی له جۆری (بروتون).له كازه‌خستان هه‌ڵدرا بۆ خولگه‌كه‌ی خۆی له‌م باره‌یه‌وه تۆم مور سه‌رۆكی كۆمپانیایی (وایلدبلو كومیونیكهیشن) ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا وتی:”ئه‌م مانگه ده‌ستكرده به‌ته‌نها به‌قه‌د هه‌موو ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه به‌هێز ده‌بێت كه‌به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مریكای باكوره‌وه ده‌سوڕێنه‌وه، تواناكهشی (140 گێگابایت /ه له‌چركه‌یه‌كدا).
هه‌ڵدانی ئه‌م مانگه ده‌ستكرده به‌هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بوو بۆ دوو هێنده له دووساڵی ڕابردوودا، ئه‌م مانگه ده‌چێته پاڵ مانگه ده‌ستكرده‌كانی كه پێشتر خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێتیان ده‌دا به400 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌هاتنی ئه‌م مانگه نوێیه ده‌توانرێت ملیۆنێك كه‌س سوودمه‌ند بێت له‌م خزمه‌تگوزارییانه، هه‌موو كهسێكش ده‌توانێت به‌خێرایی 1308 میگابایت/بۆ یه‌ك سانیه به‌كاری بێنێت به‌بڕی 50 دۆلار له مانگێكدا.



























