وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی كوتانی گه‌نجان دژی نه‌خۆشی سورێژه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو 27ی تشرینی دووه‌م، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ هه‌ڵمه‌تێكی كوتانی گه‌نجان له دژی نه‌خۆشیی سورێژه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌ڵمه‌ته‌كه 612 هه‌زار گه‌نج ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا24 ساڵیه و له‌رێگه‌ی 6303 تیمی تایبه‌تی پزیشكی به‌ڕێوه ده‌چێت كه 5214 تیم گه‌ڕۆكن له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م كوتانه‌ش به مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی به‌رگریی لاوانه دژی تووشبونیان به نه‌خۆشی سورێژه، كه نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار و له‌وانه‌یه كوشه‌نده بێت و گه‌نجان به یه‌كێك له‌و توێژانه داده‌نرێن كه مه‌ترسی تووشبونیان هه‌یه به‌و نه‌خۆشیه، چونكه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و نه‌خۆشیه به‌ته‌واوی بن بڕنه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له گه‌نجان و لاوان ده‌كات هاوكاریی تیمه‌كان بكه‌ن و سه‌ردانی بنكه‌كانی كوتان بكه‌ن له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كوتانیان دژی نه‌خۆشی سورێژه.
ئا. ر



























