
بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر لەیەك كاتدا بەدوو فیلمی سینەمایی لەدوو فێستیڤاڵی دیار بەشدارە.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر فیلمی سینەمایی "گەڕەكی داهۆڵەكان" لە سیناریۆی شێرزاد حەسەن و دەرهێنانی حەسەن عەلی لە فێستیڤاڵی فیلمی ئازادی لە فەڵەستین بەشدارەو فیلمی ماندوو لە دەرهێنانی هونەرمەند ئیبراهیمی سەعیدی لە خولی شانزەهەمی فێستیڤاڵی سۆفیا لە بولگاریا بەشدارە، كە هەردوو فیلمەكە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرن و لەكاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكان بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر وەك بەرهەمهێنەری فیلمەكان بەشدارن.
شایانی باسە هەریەك لە فیلمەكانی "گەڕەكی داهۆڵەكان- دەرهێنانی حەسەن عەلی، ماندوو- دەرهێنانی ئیبراهیمی سەعیدی" لەماوەی 2 ساڵی رابردوو لە كۆمەڵێك فێستیڤاڵی جیهانی بەشداربوونەو خەڵاتی بەرچاویان بەدەست هێناوە.
مەسعودی مەلا هەمزە - بۆنەکان - هەولێر



























