بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەری " لۆمۆسیتی"، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوت کە ئەو کەسانەی لە ماوەی 3 هەفتەدا لە بەرنامە خۆراکییەکانی خۆیاندا لە ژەمەکان " گوێز" دەخۆن ، ئەگەر بکەنەوە حاڵەتی دڵەڕاوکێ و یا تووشی کۆلسترَولی زیانبەخش ببنەوە ، ئەوا پاڵەپەستۆی خوێن وچەوریان بەرز نابێتەوە. ئەو پسپۆرانە رایانگەیاندە کە ئەوە بۆ جاری یەکەمە کە بۆیان ئاشکرا بێت کە " گوێز" دەتوانێت رووبەرووی دڵەڕاوکێ و پاڵەپەستۆی خوێن ببێتەوە. لە لایەکی دیکەوە توێژینەوەیەکی دیکە پیشانی داوە کە خواردنی " گوێز ورۆنی ناوکەی کەتان" پێکەوە کاریگەری دژە هەوکردنی خوێنبەرەکانی هەیە و دڵ لە تووشبوون بە چەند گیروگرفت ونەخۆشییەک دەپارێزێت. رێبوار محەمەد/ ی.ا - PNA
پسپۆرانی بواری خۆراک لە توێژینەوەیەکی نوێدا، بۆیان دەرکەوتووە کە گوێز بۆ دابەزاندنی کۆلسترۆلی ناو خوێن و رووبەرووبوونەوەی دڵەڕاوکێ و دابەزاندنی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن سوودمەندە.
پسپۆرانی زانکۆی ویڵایەتی پن ، دوای ئەنجامدانی توێژینەوە لە سەر ژمارەیەک بەشداربوو کە تووشی حاڵەتی دڵەڕاوکێ ببوونەوە ، بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسانەی کە لەو حاڵەتە دا " گوێزیان" خواردبوو ، کەمتر پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرز ببۆوە.



























