Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 13 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

هەڵبژێردراوانی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی دیاریكران

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

 

هەڵبژێردراوانی فیلمی بڵند و كورتە فیلم لە بەشە جۆراوجۆرەكانی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەستنیشانكران.
دوانیوەڕۆی رۆژی 31 دیسەمبەر، فیلمی سینەمایی "گرفتەكانی چاپڵین" لە دەرهێنانی سینەماكاری ئێرانی عەلیرەزا سەعادەت نیا بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری سینەما لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی نمایشكرا و پاشان هەڵبژێردراوانی بەشە جۆراوجۆرەكانی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی ئەم فیستیڤاڵەوە دەستنیشان كران و لە لایەن بەرپرسانی فیستیڤاڵەوە خەڵاتی ئاسكی زێڕین كە 4 مسقاڵ زێڕی لە خۆگرتووە و هەروەها بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی بەسەریاندا دابەشكرا.
لە سەرەتای ڕیِوڕەسمی كۆتایی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، "ئازاد سەوزە" بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ، سەبارەت بە گرینگی بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵە هاتە ئاخاوتن و لە سەرەتای قسەكانیدا گوتی: هیوادارین ساڵی داهاتوو، ساڵی داهێنانی هونەری بێت بۆ هونەرمەندان بە گشتی و بۆ فیلمسازانیش بە تایبەتی.
هەروەها گوتی: "لێرەوە بانگەوازی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی رادەگەیەنین و داواكارین هەموو فیلمسازانی كورد لە هەر شوێنێكی دنیا بن گرینگی بەم فیستیڤاڵە بدەن و ژیانی پێببەخشن و بە كارە جوانەكانیان زیاتر و زیاتر ئەم فیستیڤاڵە بڕازێننەوە."
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: "بە دڵنیایی دەیڵێین بە گەرم و گوڕی فیلمسازانی كورد و بە پشتگیری ئێوەی خۆشەویست، ئێمە بەردەوام دەبین تا ئەو ساتەی لە كارەكانماندا هەبین و بۆ ئەوەی بتوانین بەردێك بخەینە سەر بەردێك و پەنجەرەیەكی رۆشن بخەینە سەر ئەو تەلارەی كە بۆ فیلمسازی لەو هەرێمەدا رێگا دەبڕێت."

لە درێژەی بەرنامەكەدا لە 5 هونەرمەندی بەئەزموونی هونەری دراما و سینەمای كوردی بە ناوەكانی؛ "ئازاد جەلال" ـ ئەكتەر، "ئاڵا عومەر" ـ ئەكتەر، "ئازاد حەمە بچكۆل" ـ دەرهێنەر و ئەكتەر، "شادان فوئاد" ـ ئەكتەر و "زاهیر عەلی" ـ ئەكتەر، كە تەمەنێكیان لە ڕێی هونەردا بەخشیوە و بەردەوام كاری باشیان پێشكەش میللەتەكەیان كردووە، لە لایەن بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵ، بە پێشكەش كردنی بڕوانامەی رێزلێنان و خەڵاتی تایبەت، رێزیان لێگیرا.
لە بەشێكی دیكەی رێورَەسمی كۆتایی ئەم فیستیڤاڵەدا هەڵبژێرداوانی بەشی پێشبڕكێی فیلمی بڵند و كورتە فیلم دیاریكران، لە بەشی پێشبڕكێی فیلمە سینەماییەكانی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارەی نەقدی باشترین فیلمی فیستیڤاڵ، پێشكەش كرا بە فیلمی سینەمایی "كوڕی بابێل" لە دەرهێنانی سینەماكاری عێراقی "محەمەد الدەڕاجی".
هەروەها خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارەی نەقدی باشترین دەرهێنانی فیستیڤاڵ، بەخشرا بە "شیار عەبدی" سینەماكاری كوردی رۆژئاوای كوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ سازكردنی فیلمی سینەمایی "گەرَان".

ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كە بریتی بوون لە: هیشام زەمان دەرهێنەر وەكوو سەرۆكی لێژنەی ناوبژیوانی لە وڵاتی نەرویژ، حەسەن عەلی دەرهێنەر لە هەرێمی كوردستان، كامەران شەوقی وێنەگر لە هەرێمی كوردستان، ئەحمەد مەحموود مۆنتێر لە هەرێمی كوردستان و ئاسۆ عومەر سوارە ئەكتەر لە هەرێمی كوردستان، دوای بینینی فیلمەكانی بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلم، دەنگەكانی خۆیان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی ئەم فیستیڤاڵە بەم شێوەیە راگەیاند:

1ـ باشترین دیزاینی دەنگ:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە پێشكەشكرا بە "سەرحەد دۆمڵو" بۆ دیزاینی دەنگی كورتە فیلمی "پاسكیل" لە باكووری كوردستان.
2ـ باشترین موزیك:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە بەخشرا بە "بێهرووز شەهامەت" بۆ دانانی موزیكی كورتە فیلمی "بۆ؟؟" لە وڵاتی ئێران.
3ـ باشترین مۆنتاژ:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە پێشكەشكرا بە "سام بۆڵد" بۆ مۆنتاژی كورتە فیلمی "رۆژین" لە وڵاتی بەریتانیا.
4ـ باشترین وێنەگرتن:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بأوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە بەخشرا بە "سەرحەد دۆمڵو" بۆ وصنەگرتنی كورتە فیلمی "پاسكیل" لە باكووری كوردستان.
5ـ باشترین ئەكتەری كچ:
خەڵاتی ئاسكی زصرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە پێشكەشكرا بە "شیڤان جیهانی" بۆ رۆڵ بینین لە كورتە فیلمی "رۆژین" لە وڵاتی بەریتانیا.
6ـ باشترین ئەكتەری كوڕ:
خەڵاتیی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە بەخشرا بە "نەزمی كریك" بۆ رۆڵ بینین لە كورتە فیلمی "پیادەڕێ" لە وڵاتی بەلژیكا.
7ـ باشترین ئەكتەری سیناریۆ:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە پێشكەشكرا بە جەلال ساعیدپەنا بۆ نووسینی سیناریۆی كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە كوردستانی ئێران.
8ـ باشترین دەرهێنان:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە بەخشرا بە جەلال ساعیدپەنا بۆ دەرهێنانی كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە شاری سنە.
9ـ باشترین فیلمی دیكۆمێنتی:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە پێشكەشكرا بە كورتە
فیلمی دیكۆمێنتی "بەهرەی بەر خۆر" لە دەرهێنانی "هیوا تەها مستەفا" لە هەرێمی كوردستان.
10ـ باشترین فیلمی تایبەت بە منداڵان:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە بەخشرا بە كورتە فیلمی "هەنار میوەی بەهەشت" لە دەرهێنانی "تەیموور قادری" لە كوردستانی ئێران.
11ـ باشترین فیلمی:
خەڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ، بڕوانامەی رێزلێنان و بڕێك پارە نەقدی ئەم بەشە پێشكەشكرا بە جەلال ساعیدپەنا بۆ دەرهێنانی كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە كوردستانی ئێران.

چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی بە سەرپەرەستی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی و بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی و بە نمایشی 7 فیلمی سینەمایی، 30 كورتە فیلمی چیرۆكی و 7 كورت فیلمی دیكۆمێنتەری لە بەشی پێشبڕكێی لە فیلمسازانی وڵاتانی بەریتانیا، ئێران، عێراق، بەلژیكا، ئەڵمانیا، سووریا، فەرەنسا، توركیا و هەرێمی كوردستان لە رۆژانی 24 تا 31ی دیسەمبەر 2011 لە تەلاری تەوار لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی.

مەنسور جیهانی - بۆنەکان - سلێمانی

2012-01-02

17:56:15

bonekan.Net







بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 148
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy