ده‌ستپێك
ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه به‌ر له‌وه‌ی توشی په‌تایی عه‌لمانی بوون بێت پڕ بوو له جوانی له باتی قسه‌ی باق و بریقه دار
كرده‌وه‌ی جوان ئه‌بینرا هیچ ڕێكخراوێكی پڕ له‌قسه‌ی بێ كرده‌وی ئافره‌تان نه بوو كه‌چی ووڵاتمان پڕ بووله شۆڕه ژنی وه ك و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و عادیله خانم وقه‌ده‌م خێروخانزادی میری سۆران........هتد
ئه‌و كات خه‌ڵكی پابه‌ند بوون به ئیسلامه‌وه كێشه‌ی ئا فره‌تمان نه‌بوو به بیست ساڵ ڕێژه‌ی ته‌ڵاق به قه‌ده‌ر یه‌ك ساڵی ئێستا نه‌بووئێستا ڕێكخراوه كان كه پڕن له لاف و گه‌زافی پڕ له درۆی مافی ژن و ئافره‌ت
وبه‌سه‌ده‌ها ڕێكخراوی بێ ئیش وبێ به‌رنامه‌هه‌ن ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌ی ژنان له زیاد بوون دایه
ئه‌و قسه‌شی ئه‌كرێت له ناو زۆرێك له به‌ناو ڕۆشنبیره‌كانمان هیچ ڕاست نی یه‌كه گوایه باوباپیرانمان حه‌زیان نه‌كرووه كچ یان ببێت .زۆر له سه‌ر ئه‌م درۆ شاخ داره حه‌ز ناكه‌م بڕۆم ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم سه‌یرێكی ناونانی كچانی كۆن بكه ن بزانه چه‌ند ناوی شیرین و له‌یلا و شه‌می تێدایه كه ئه‌م ناوانه ناوی ئافره‌تانی سێ چیرۆكی پڕ له خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ن بۆیه باوباپیرانمان ته‌نها بۆ كچ یه‌ك مه‌به ستیان هه‌بووه‌ئه‌ویش كه پاك دامێن بن تا ئه‌چنه ماڵ ومێردی خۆیان و ده‌ست مێردێكی به‌شه‌ره‌ف و به‌ڕێز ئه‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش باشترین پاداشته كه باوك هه‌ی بێت به‌رامبه‌ر به كچه كه‌ی
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسینی حه‌پسه خانی نه‌قیب
حه‌پسه‌خان كچی شێخ مه‌عروفی به‌رزنجی یه و نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ وئامۆزای مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حمودی حه‌فیده هاوسه‌ری شێخ قادری حه‌فیده و له ساڵی( 1891ز )له دایك بووه‌له شاری سلێمانی
حه‌پسه خان له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی وشۆڕش گێڕدا گه‌وره بوو په‌روه‌رده بووه كه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی یان كردووه له مێژوودا جێ ده‌ستیان دیاره
حه‌پسه خان ئافره‌تێكی زمان شیرین و چاو تێر‌و به‌خشنده‌وخێرخواز وده‌روون پاك بووه
ماڵ و دیوه‌خانی هه‌رده‌م جمه‌ی هاتووه و خه‌ڵكی ڕویان تێ كردووه هه‌ر ئافره‌تێك تووشی كێشه‌و گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان دارایی ببوایه ئه‌وا له ماڵی حه‌پسه خان چاره‌سه‌ر ئه‌كراو وه ئه‌گه‌ر گرفتی دارای هه‌بووایه بۆی چاره‌سه‌ر ئه‌كراو یارمه‌تی ئه‌درا
حه‌پسه خان ماڵه كه‌ی خۆی كردبووه لانكه‌ی فێر بوونی زانست و زانیاری و خوێنده‌واری له‌و ڕووه شاری سلێمانی قه‌رزاری حه‌پسه خانی نه‌قیبه كه یه‌كه‌م خویندگه‌ی ئافره‌تا ن كه ئێواران ده‌رسی تێدا ئه‌خوێنرا له ماڵه كه‌ی ئه‌ودا بوو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌خشی تاخه‌ڵكی له گێژاوی نه خوێنده‌واری ڕزگار بكات ئافره‌تان هۆشیار بكاته‌وه
حه‌پسه خان له ڕووی سیاسی یه‌وه
حه‌پسه خانی نه‌قیب به هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه كه‌یان هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕش بوون
حه‌پسه خان یش له ڕووی ڕامیاری یه‌وه به‌شی خۆی به‌شداری سیاسی هه‌بووه له زۆرێك له خۆپیشان دانه‌كانی سلێمانی حه‌پسه خان داینه‌مۆی ئه‌و خۆپیشان دانانه بووه
وه حه‌پسه‌خان له ساڵی 1930 نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ڕێكخراوی(كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان)ئه‌كات
له جنێف وبه ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نوسی كورد ئه‌كات ئه‌و نامه‌یه له‌و كات و ساته‌دا ده‌نگ دانه‌وه یه‌كی باشی ئه‌بێت وه له 22_1_1946كه كۆماری كوردستان له مهاباد دامه‌زرا به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د حه‌پسه خان به هه‌م و توانا یه‌كی دارایی پشتگیری ئه‌و كۆماره كوردی یه ئه‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتگیری یه پێشه‌وا ی كوردان نامه‌یه‌كی سوپاس گوزاری بۆ حه‌پسه خان ئه‌نێرێت
حه‌پسه خان تێكه ڵاو ی یه‌كی باشی له گه‌ڵ شاعیرانی سه‌رده‌می ئه‌بێت به‌تایبه‌تی له گه‌ڵ پیره‌مێردی شاعیرجارێك حه‌پسه خان ئه‌چێت بۆ ماڵی پیره‌مێردی شاعیر پیره‌مێرد له ماڵ نابێت ئه‌بینێت ماڵی پیره‌مێرد زۆر شپرزه‌یه جوان بۆی پاك ئه‌كاَته‌وه كاتێك پیره‌مێرد ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌بینی ماڵه‌كه‌ی پاكه به حه‌پسه خان ئه‌ڵێت بۆم وه‌ك و خۆی لێبكه‌ره‌وه به خوا ئاوا پاك بێت یه‌ك شتم بۆ نانوسرێت
حه‌پسه خان دوای ساڵانێك ی پڕ له خزمه‌ت له‌بواری ئاینی و زانستی و كۆمه‌ڵا یه‌تی و سیاسی له شاری سلێمانی و له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵی له به‌رواری 12_4_1953 به نه‌خۆشی ژێر په‌نجه كۆچی دوای ئه‌كات هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له حه‌پسه خان و ئه‌وانه‌شی وه‌ك و ئه‌و له خه‌می ڕأسته قینه‌ی كێشه‌ی ئافره‌تانن
زانا قه‌ره‌داغی



























