کەمێک بەر لە ئێستا یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکیەتیی ئاسیا به‌ڕێوه‌چوو که‌لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و کوێتی کوێتی به‌ڕێوه‌چوو ، که تێدا کوه‌یت توانی له خاکی هه‌ولێر به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌که بباته‌وه ،
له یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری بەو هیوایەی بۆ یەکەمجار لە مێژوویی خۆی-دا هه‌ولێر بگاتە یاری کۆتاییی، له ڕووبەڕووی ئاستەنگی هێڵی بەرگری یانەی میوان بوویەوە. لە هێرشێکی پێچەوانەدا لە خولەکی 38 یاریزانێکی کوێت خرایە سەر زەوی و بەو هۆیەوە ئەوس ئیبراهیم بەرگریکاری هەولێر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و بە لێدانی ڕاستەوخۆیش جابر ئەلئەتیکی گۆڵی یەکەمی یانەی کوێتی تۆمار کرد. له خوله‌کی 79 بۆریس کابی گۆڵی دووه‌می بۆ کوه‌یت تۆمار کرد وه‌به‌م دووگۆڵه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی بۆ خۆی به‌ده‌ست هێناو نزیک بووه بۆ یاری کۆتای ، له‌یاری گهرانوهشدا که 18 ئه‌م مانگه ده‌کات لە ستاد کوێت ڕووبه‌ڕووی یه‌ک ده‌بنه‌وه بۆ هه‌ولێر یارییه‌کی زۆر قورس ده‌بێت چونکه ده‌بێت 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر تۆمار بکات
بۆنه‌کان



























