به ئاماده‌بوونی هه‌واده‌رێکی زۆر له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی پرسیبۆرا جایابۆرای ئه‌ندنووسی كرد ، تیادا یانه‌ی هه‌ولێر به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌مجه‌د رازی له خوله‌كی 60 گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر تۆماركرد ، شایانی باسه له یاریگای پرسیبۆرا جایابۆرای هه‌ولێر به دووگۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک لێبردبووه ، به‌م دوو براوه له سه‌ر یه‌که‌ی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شته‌می جامی یه‌كێتی ئاسیا و رووبه‌رووی یانه‌ی كوێتی كوێتی ده‌بێته‌وه. بۆنه‌کان
ئه‌مڕۆ ئێواره یارییه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شته‌م له جامی یه‌كێتی ئاسیا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.



























