له‌ئێستادا مشتومڕێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا هاوسه‌رگیری به قۆناغی خۆشه‌ویستیدا تێپه‌ڕببێت، یاخود ئه‌و قۆناغه زیاده‌یه، چونكه وه‌ك زۆرێك ده‌ڵێن هاوسه‌رگیری قسمه‌ت و نسیبه.
ئاكۆ خالید 23 ساڵ پێیوایه هاوسه‌رگیری هیچ ناسینێكی پێشوه‌ختی ناوێت، چونكه هیچ كه‌سێك تاكو نه‌چێته ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، ناتوانێت بڵێت له‌هاوسه‌رگیریدا سه‌ركه‌ووتوو ده‌بم، ئه‌م گه‌نجه وتی: "من بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه هاوسه‌رگیریم كردووه و به‌شێوه‌ی سوتفه‌ش بووه، سوپاس بۆ خوا تاڕاده‌یه‌كی زۆر گونجاوین".
ئاكۆ پێیوایه ناسینی پێش هاوسه‌رگیری كوڕ و كچ سیناریۆیه، چونكه هه‌ریه‌كێكیان ڕووه باش و جوانه‌كه‌ی ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وی تریان به‌دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌جووڵێته‌وه، ئه‌م كوڕه وتی: "له كاتی خۆشه‌ویستیدا كوڕیش و كچیش خۆی ئه‌كات به‌و كه‌سه‌ی كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئاواتی پێده‌خوازێت، به‌ڵام له‌دوای هاوسه‌رگیری ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ریه‌كێكیان بۆ ئه‌وی تر ده‌رده‌كه‌وێت به ته‌ئكید كه‌موكورتی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی پێشوودا و ساردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا و هه‌ریه‌كێكیان ئه‌وی تریان به‌درۆزن وه‌سف ئه‌كات و به‌چاوێكی سووك ته‌ماشای یه‌كتر ئه‌كه‌ن".
ئه‌م گه‌نجه وتیشی: "گه‌ر بێتوو پێشتر یه‌كتر نه‌ناسن گونجاندنیان هه‌ر چۆنێك بێت ئاساییه به‌لای هه‌ردووكیانه‌وه، چونكه له‌پێشدا هیچ په‌یمانێكی درۆیان به‌یه‌كتر نه‌داوه و ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه پێش ئه‌وه‌ی بچیته داوای لای ده‌وروبه‌ر و هاوڕێكانی پرسیاری له‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌موو شتێكت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت".
به‌ڵام به پێَچه‌وانه‌ی بیروڕاكانی ئاكۆوه، ئاڵا جه‌مال 20 ساڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ناسینی كه‌سی به‌رامبه‌ر پێش هاوسه‌رگیری زۆر پێویسته جا چ بۆ كوڕ بێت، یاخود بۆ كچ، ئه‌و وتی: "مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌یناسیت پێش هاوسه‌رگیری هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌بێت دوای هاوسه‌رگیری، به‌ڵام هه‌رشتێكت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه و ده‌زانیت له ئاستی گشتیدا چ كه‌سێكه".
ئه‌م كچه وتیشی: "ئێستا گه‌ر ته‌مسیل بۆ یه‌كتر بكه‌ن، به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر جیاوازن له‌وانه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی تر، ئیستا زیاتر مێشكیان فراوانه و به‌ساده‌ی بیرناكه‌وه، من خۆم هه‌وڵئه‌ده‌م ئه‌و كه‌سه بناسم پێش هاوسه‌رگیری، به‌ڵام مه‌رجیش نییه ڕووی ڕاسته‌قینه‌یم بۆ ده‌ركه‌وێت تاكو دوای هاوسه‌رگیری، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌زانم شوو به‌كێ ده‌كه‌م، نه‌ك وه‌ك یانسیبێك شووبكه‌م".
جگه‌له‌وه‌ش ڤیان قادر ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه، ئه‌و وتی: "من زۆر دڵخۆشبووم به‌وه‌ی كه كه‌سێكی وام ناسیوه لێم تێده‌گات و بیركردنه‌وه‌مان نزیكه له‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوای هاوسه‌رگیری به‌داخه‌وه لێم بووه كه‌سێكی تر و زۆرجار په‌شیمانبووم له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا دروستمكرد، چونكه هیچ ڕاستگۆییه‌ك له قسه‌كانیدا نییه".
ئه‌م ژنه وتیشی: "مێرده‌كه‌م ئه‌و په‌یمانانه‌ی له كاتی خۆشه‌ویستیدا پێیدام هیچی نه‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام من ژیانی خۆم كردۆته قوربانی بۆ كوڕه تاقانه‌كه‌م".
ئه‌م ژنه پیاوان به لێزان ناوده‌بات له ڕاكێشانی دڵی ژناندا و دواتریش كه ده‌ستیان پێیده‌گات وا ده‌رناچن، ئه‌و وتی: "پیاوان پێش هاوسه‌رگیری ده‌مامكیان له‌ده‌موچاودایه و دوای هاوسه‌رگیری ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن".
هاوكات ئاوات عارف 23 ساڵ كه ئێستا ده‌ستگیرانداره پێیوایه له قۆناغی خۆشه‌ویستی و ده‌ستگیرانداریدا به باشی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناسیوه و ئێستا به‌ته‌واوی ئاماده‌یه كه له‌گه‌ڵیدا بژی، ئاوات وتی: "هاوسه‌رگیری په‌یمانێكی پیرۆزه له‌نێوان دووكه‌سدا ئه‌به‌سترێت و تێكه‌ڵاوبوونی ڕۆح و جه‌سته‌ی ئه‌و دوو مرۆڤه‌یه".
ئه‌م گه‌نجه وتیشی: "خۆشه‌ویستی من و ده‌ستگیرانه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بوو، كه توانیم به باشی بیناسم و لێك تێبگه‌م و قۆناغێكی زۆر پێویستیش بوو، به‌دڵنیایشه‌وه بۆ دوای چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رایه‌تیش هه‌روا ئه‌بین و هه‌ركه‌سێكمان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه داومانه به‌یه‌كتر به‌ڕاستگۆیانه بیبه‌ینه‌سه‌ر".
سه‌ناریا بابانی - خه‌ندان



























