بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی " دەیلی مەیل"، پسپۆرانی زانکۆی لوئیزویل لە ویلایەتی کنتاکی کەنەدا لە تاقیکردنەوەکانی ئەو دوایەی خۆیاندا بۆیان ئاشکرا بوو کە نێوانی ماوەی تەمەنی ئافرەتاتی سەڵت بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانەی کە شوویان کردبوو 7 تا 15 ساڵ کەمترە. بە ووتەی پسپۆران ، بۆ پیاوان ئەو رەوشە خراپترە بە شێوەیەک نێوانی درێژی تەمەنی پیاوانی سەڵت بە بەراورد لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە لە نێوان 8 تا 17 ساڵ کەمترە. ئەو دەستکەوتە ئەنجامی توێژینەوەی و کۆکردنەوەی زانیاری پەیوەست لە سەر نزیکەی 500 ملیۆن کەس و هەروەها 90 توێژینەوە لە ماوەی 60 ساڵی رابردوو تا بە ئەمرۆ بە دەست هاتووە. دیڤید رۆلف ، مامۆستای کۆمەڵناسی و تەندروستی لە زانکۆی لوئیزویل لە کەنەدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ، راپۆرتەکان پیشانیان داوە کە ئافرەتان وپیاوانی سەڵت لە رووی تەندروستییەوە لە رەوشێکی نە گونجاو دان. رێبوار محەمەد / ی. ا - له پهیامنێرهوه
پزیشکان رایانگەیاند هەر چەندە رەنگە ژیانی سەڵتی بۆ زۆربەی تاکەکان زۆر خۆش و سەرنجراکێش بێت ،بەڵام توێژینەوەکان پیشانی داوە کە کەسانی سەڵت رووبەرووی چەندین گرفت و نەخۆشی دەبنەوە.



























