
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر
................
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر
نابیتە هەوری سارد لەئاسمان!
تۆ نابی بەبەفر و بە باران
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر.
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر!
زێدی من كوێستانە
لانەی من سەر دووندی كێوانە
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر.
ئەی كیژی ووڵاتی گەرمەسێر! ماڵئاوا ،
من ئیدی ناتبینم بۆ هەرگیز لەمەولا
دڵنیام كەنابی بە یار و هاودەمم،
چونكە من بەستەڵەك دەكەمە دواهەمین مەنزڵم!
>>>>>>>>>>>>>>>>
هەست بزوێن
ئەو ساتانەی كەمن تۆم دێتە بەرچاو
چی ببینم جگە لەتیشكی هەتاو
بۆ نەسوتێ ڕوخساری من بەگۆنات
هەڵخراوە لەبەر خۆری تین و تاو
**********
ئەو دەمانەی لەناو فرمێسكی چاوم
بەكوێری خۆم بۆ ڕووی تۆ پەل ئەهاوم
تانیگای تۆ لەئاسۆداببینم
تەكان ئەدەم بەرەو تیشكی هەتاوم
********
ئەوا خنكام لەناو ئەم گۆمە مەنگە
ئارەزووشم خستە ئەم گۆڕە تەنگە
بەفریابێ نەبا گڕی شەمعی تۆ
بێ پەروانە هەر بسوتێ بەم ڕەنگە
................
هۆنراوەی(یاسین محمد)
بۆنەکان
2012-01-25
23:35:58



























