
نوێنەری عێراق و سەندیكای هونەرمەندان.
بە ئامادەبوونی شانۆكارانی سەرجەم كوردستان و نوێنەری پەیمانگای جیهانی شانۆ و سەرۆكی لقی عێراقی ئەو پەیمانگایە لە شاری هەولێر كۆنفڕانسی دامەزراندنی سەنتەری كوردستانی پەیمانگای جیهانی شانۆ ITI بەڕێوەچوو.
لەم كۆنفڕانسەدا وێڕای پەسندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەیمانگاكە هیوا سوعاد وەك سەرۆكی ئەو سەنتەرە هەڵبژێدرا.
لە لێدوانێكی تایبەتدا هیوا سوعاد سەرۆكی سەنتەری كوردستانی پەیمانگای جیهانی شانۆ گوتی"دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیمان سەنتەری كوردستانی پەیمانگای جیهانی شانۆ ITI لە كوردستان بكەینەوەو لە كۆنفڕانسێكدا بە ئامادەبوونی نوێنەری ITI دەستەیەكمان هەڵبژارد و لە داهاتوودا دەست دەكەین بە كاركردن".
هیوا سوعاد گوتیشی"بۆ ئێمەی كورد بەگشتی و شانۆكاران بە تایبەتی ئەمە خەونێكی لەمێژینەیەو وەدیهاتنی دەسكەوتێكی گەورەیەو هیوادارین شانۆكارانی كورد هاوكارمان بن لە سەرخستن و بەرەوپێشبردنی سەنتەرەكە".
شایانی باسە پەیمانگای جیهانی شانۆ ITI پەیمانگایەكی جیهانی شانۆییەو راستەوخۆ سەربە یونسكۆیەو بارەگاكەشی لە پاریسەو تا ئێستا نزیكەی 100 نەتەوە لەو پەیمانگا ئەندامن و بەسازكردنی ئەو كۆنفڕانسەش كورد دەبێتە یەكێكی تر لە ئەندامانی ئەو پەیمانگایە".
مەسعودی مەلا هەمزە - بۆنەکان - هەولێر



























