كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار له باوكی ده‌بات، به‌نیازی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماڵه‌وه هه‌ڵدێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی كچێكی ته‌مه‌ن 14ساڵ، به‌هۆی بێزاری له ماڵه‌وه و قوتابخانه هه‌ڵدێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار له باوكی ده‌دزێت كاتێك چاوی لێبووه، باوكی خستویه‌تیه ژێر قه‌نه‌فه‌كانی ژووری میوانه‌كه‌ی ماڵی خۆیان.
ئه‌م كچه له پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تیه و ساڵی پاریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه له‌وانه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوبێ كه‌وتووه و له‌هه‌مان پۆلی حه‌وته‌م ماوه‌ته‌وه، ئه‌م ساڵیش پێش ئه‌وه‌ی قوتابخانه بگاته كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی ویستویه‌تی به‌ڕێگه‌ی قاچاغ بگاته وڵاتی توركیا و له‌وێوه بۆ ده‌ره‌وه هه‌ڵبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بیری له‌وه‌كردۆته‌وه كه بڕی پێویست پاره له‌گه‌ڵ خۆی ببات، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه په‌نا بۆ ئه‌وه‌به‌رێت ئه‌و بڕه پاره‌یه له باوكی ببات.
كچه‌كه ناوی (ب،س) كاتێك له ماڵه‌وه چۆته ده‌ره‌وه چووه‌ته دووكانێك به‌نیازی كڕينی شتومه‌ك، پاش ئه‌وه‌ی كابرای دووكاندار لێی ده‌كه‌وێته گومانه‌وه كه ئه‌م كچه ئه‌م منداڵه ئه‌م پاره‌یه‌ی له‌كوێ بووه و به‌نیازی چییه، ده‌كه‌وێته پرسیاركردن له كچه‌كه، له‌وه‌ڵامدا كچه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و به‌هاوڕێیه‌تی خاڵی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پاره‌كه‌ش هیخۆیه‌تی.
ئه‌م كچه هه‌ڵهاتووه بۆئه‌وه‌ی نه‌یناسنه‌وه هه‌ندێك شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه و قژێكی ده‌ستكردی بۆخۆی داناوه و مۆبایلێكی كڕیوه، وتووێژی نێوان كابرای دووكاندار و كچه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ئه‌وكاته‌ی دووكانداره‌كه لێی ده‌پرسێت ئێستا له‌كوێ نیشته‌جێت، ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه شوێنی نییه و له‌شوێنێك ده‌گه‌ڕێت، بۆیه دووكانداره‌كه ده‌یباته یه‌كێك له هۆتێله‌كانی سه‌رچنار له شاری سلێمانی و له‌وێ نیشته‌جێی ده‌كه‌ن به‌نیازی ئه‌وه‌ی تاكو خاڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تاكو ئه‌م هه‌مووكاته تێده‌په‌ڕێت و كات ده‌گاته نزیك ئێواره و له ماڵی (ب) هیچ ده‌نگوباسێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، بۆیه باوكی كچه واته (س) ده‌ڕوات له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار باسی دیارنه‌مانی كچه‌كه‌ی ده‌كات، پۆلیسیش داوای ناونیشان وێنه‌ی كچه‌كه ده‌كه‌ن تاكو له‌سه‌رجه‌م بازگه‌كان بڵاوی بكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك كچه‌كه ڕفێنرابێ.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچنار و ناو هۆتێله‌كه بزانین چاره‌نووسی كچه‌ی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، كاتێك له‌ناو هۆتێله‌كه ده‌مێنێته‌وه پاره‌ی 20 ڕۆژ ده‌دات كه كردوویه‌تیه 15 وه‌ره‌قه، چونكه وتویه‌تی من شوێنم نییه و له‌گه‌ڵ خاڵم ده‌ژیم تاكو ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێینه‌وه، له‌م كاته‌دا چی ده‌بێ و چۆن ده‌بێ نازانین چۆن گوزه‌راوه، به‌ڵام كاتێك لێی ده‌پرسن ژماره ته‌له‌فۆنی خاڵت چه‌نده له‌وكاته‌دا كچه ده‌شڵه‌ژێ و ده‌ڵێت نازانم، هه‌رچۆنێ بێت پۆلیس له‌م حاڵه ئاگادار ده‌بێت، بۆیه كچه ده‌ستگیرده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌واری شار داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ ئاسۆ پشت ڕاستكرده‌وه و وتی: "ئێستا كچه‌كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس جه‌ختیكرده‌وه كه كچه‌كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و له پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تیه و له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌هۆكاری هه‌ڵهاتنه‌كه‌ی (ب) دانی به‌هیچدا نه‌ناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كچه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌و حه‌زی له كوردستان نییه و ده‌یه‌وێت بڕوات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سه‌باره‌ت به‌و پرسياره‌ی ئایا كچه هه‌ڵهاتووه‌كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر یان نا، سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م كچه ساڵی ڕابردووش بری 5 هه‌زار دۆلاری دیكه‌ی له‌ماڵه‌وه بردووه.
به‌پێی وته‌ی كۆمه‌ڵناسێك ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه ئاساییه و میدیاكان له‌م بواره‌دا ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای په‌روه‌رده‌ی خێزانی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا.
ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم / ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ



























