لە ساڵیادی راپەرینە شكۆدارەكەی 1987ی شاری رواندز دژ بە رژێمی بەعس ، كۆمەڵەی هاوڕێیانی كتێب بە كردنەوەی كتێبخانەیەك ئەم یادەیان بەرز راگرت.
كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە 19_5_ 2011بە ئامادەبوونی (سیروان سیرینی ) قایمقامی رواندزو ژمارەیەكی بەر چاو لە رۆشنبیران و گەنجانی شارەكە ، كۆمەڵەی هاوڕێیانی كتێب كتێبخانەیەكی تایبەتی لە ژێر ناوی (عەلی مەكتەبە ) لە چایخانەی مامۆستایان لە رواندز كردوە ، لە سەرتادا هەریەك لە سەرۆكی كۆمەڵەو قایمقامی رواندز لە چەند وتەیەكی جیاوازدا باس لە گرنگی و بایەخی كردنەوەی كتێبخانەی بۆ ئامادەبووان خستە روو. ئەم كتێبخانەیە ، كۆمەڵێك كتێب و سەرچاوەو گۆڤاری هەمەجۆری لە خۆگرتووە ، تاكو ئەو كەسانەی سەردانی ئەم چایخانەیە دەكەن كاتەكانی خۆیان بە كتێب خوێندنەوە بە سەر ببەن و ئاستی رۆشنبیری و زانیارو خۆیان بەرزبكەنەوە.
حەسەن مستەفا سەرۆكی هاوڕێیانی كتێیب ، لە بارەی كردنەوەی ئەم كتێبخانەیە لە نێو ئەم چایخانەیە، وتی "مەبەستمان لە كردنەوەی ئەم كتێبخانەیە برەودانە بە رۆشنبیری و كەلتووری خوێندنەوە لە نێو خەڵك ، دەبێت ئێمەش فێر بین بخوێنینەوە ، دەبێ فێری ئەوە بین چایخانەو گازینۆیەكان پڕبكەین لە كتێب و گۆڤار بۆ ئەوانەی ئارەزوو دەكەن لە گەڵ خواردنەوەی چایەك یان قاوەیەك بە خوێندنەوە ئاسوودەیەك بە رۆَحیان بدەن ، ئۆمێد دەكەین بتوانین ئەم پرۆژەیە لە شوێنە گشتیەكانی ئەم شارە پەرە پێبدەین و خەڵك سوود لە كتێب وەربگرن ، ئەم كتێبخانەیە وەك رێزلێنانێك لە كەسایەتی رۆشنبیری شارەكەمان (عەلی مەكتەبە) بە ناوی ئەو بكەین كە خزمەتێكی زۆری لەم بوارە پێشكەش بە شارەكەمانی كردووە.
بۆنهکان



























