كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی 20_3_2011 له ڕێورسمێكی شایسته‌دا ، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی كوردی له شارۆچكه‌ی قه‌سرێ به ئاماده‌بوونی كاك عبدالوه‌هاب به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌سرێ و وێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كانه گشتیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی رواندز و وێنه‌ری دام و ده‌زگای حكومی و حزبی و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و گه‌نجانی شاره‌كه، كتێبخانه‌ی (شێمحه‌مه‌د باڵه‌ك ) له شارۆچكه‌ی قه‌سرێ كرایه‌وه.به هاوكاری و ده‌ستپێشخه‌ری
(كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی باڵه‌ك) و دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ناوچه‌كه و دوای هه‌وڵدانێكی زۆر ئه‌م كتێبخانه‌یان كرده‌وه ، ئه‌مه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ ئه‌م شارۆچكه‌یه داده‌ندرێت.
ئه‌م كتێبخانه‌یه به ناوی كه‌سایه‌تی و رۆشنبیری شارۆچكه‌كه (شێمحه‌مه‌د باڵه‌ك) كراوه، وه‌ك ڕێزلێنان له ئه‌رك و ماندووبوونی ئه‌و رۆشنبیره كه خزمه‌تێكی باشی پێشكه‌ش به‌و ده‌ڤه‌ره كردووه
ياسين برايم _رواندز



























