دوای یه‌ك سه‌ده له‌به‌رهه‌مهێنانی، فیلمێكی دۆزراوه‌ی چاپلن نمایشده‌كرێت
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانیدا، بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و فیلمه تازه دۆزراوهیهی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كۆمیدی چارلی چاپلن نمایش بكرێت، كه به‌م دواییانه دۆزراوه‌ته‌وه.
«ده‌ستگیركه‌ری دز» ناوی فیمه تازه دۆزراوهكهیه كه‌ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه‌و له‌ساڵی 1914دا به‌رهه‌م هێنراوه.
بڕیاره ئه‌و فیلمه له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی فیلمی كۆمیدیدا له ئهرلنجتنی ویلایه‌تی ڤیرجینیا نمایش بكرێت.
ئه‌و فیلمه‌ی شاپلن ساڵی پار له‌چوارچێوه‌ی مه‌زادێكدا بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌له كۆن‌و ئهنتیكهكان دۆزرایه‌وه، كاتێك كه‌سێك به‌ناوی «بۆل جیرۆكی» به‌رامبه‌ر به 100 دۆلاری ئه‌مریكی لهمهزادهكهدا كڕییه‌وه.
فیلمه‌كه‌ی چاپلن، له‌لایه‌ن هینری لیرمان به‌رهه‌م هێنراوه‌و هه‌ریه‌ك له فۆرد ستیرلنجو ماك سواینو ئێدگار كیندی رۆڵی تێداده‌بینن، كه له‌و ماوه كورته‌ی فیلمه‌كه‌دا، له‌ناكاو چارلی چاپلن دهردهكهوێتو بۆماوه‌ی 3 خولهك رۆڵی پۆلیس ده‌بینێت.
گرنگی دۆزینه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی چاپلن له‌وه‌دایه، كه ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمی زیادكراو بۆسه‌ر لیستی فیلمه‌كانی چاپلن له‌ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوودا.
ئه‌و فیلمه دۆزراوه‌یه، نه‌ك له‌لایه‌ن په‌یمانگای فیلمی به‌ریتانیه‌وه نه‌خراوه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه‌له‌ساڵی 1938دا ئاماده‌ی كردبوو، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت خوودی چارلی چاپلن له‌لیستی فیلمه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێنه‌كردووه.
له‌ئێستاشدا باسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ئاماژه‌دانه‌ی چاپلنه كه له‌ساڵی 1965دا‌و له چاوپێكه‌وتنێكیدا باسی له‌وه كردووه، كه له‌فیلمێكدا رۆڵی پۆلیسی بینیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی فیلمه‌كه بهێنێت.
هاوڵاتی


























