كوڕێكی زیندوو و كچێكی مردوو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری سازده‌كه‌ن
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
له وڵاتی چین له رووداوێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره و ده‌گمه‌ندا، كوڕێك مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه و جۆرێك بێت ئه‌وا زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات، له كاتێكدا كچه‌كه ئێستا له ناو تابوت دایه و بۆ به‌خاكسپاردن ئاماده‌كراوه. سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له چین بڵاویكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كوڕێكی چینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌ند دزێك له ماڵه‌كه‌یدا به‌ر چه‌قۆ دراو گیانی له ده‌ستدا، بڕیاریدا ئه‌گه‌ر به مردوویش بێت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ر له‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به خاك بسپێردرێت.به‌م بۆنه‌یه‌وه له هۆڵی ماته‌مگێڕان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كرا، كچه كوژراوه‌كه جلی بوكێنی له‌به‌ر كرا‌و و به‌گوڵ و گوڵزار چوار ده‌وری رازێنرایه‌وه.




gwnahn






















