(شێوه - هاوڕێ - بێ وه‌فا ) له هۆنراوه‌ی هێمن نه‌قشبه‌ندی
هێمن نه‌قشبه‌ندی به سێ هۆنراوه به‌شداری له گۆشه‌ی هۆنراوه‌ی بۆنه‌کان ده‌کات ، له دنیای ئه‌شق و ئه‌ویندا له گه‌ڵ ده‌نگی چریوه‌ی باڵنداکاندا به ( شێوه - هاوڕێ - بێ وه‌فا ) نهێنه‌کانی دڵ ئه‌درکێنێ ، له گه‌ڵ هیوای سهرکاوتنمان بۆ کاکه هێمنی زۆر به‌ڕێز به‌ڵینی پێده‌ده‌ین به‌م زوانه هۆنراوه‌کانی ده‌کرێته پۆست کارت /
شێوه
ماوه‌یه‌که وا هه‌سته‌که‌ی فه‌رامۆشم کردووی
ئه‌ی نابینی جار جارێ فرمێسکم ته‌ڕی کردووی
ئه‌وه شیعرێکی نۆێمه به ئه‌سپایی ماچی کردووی
هاتووه‌و وه‌ك و جاران ئامێزی گه‌رمی پیاکردووی
دییه‌کانم دزه ئه‌که‌ن ئهفڕنه سه‌ر وێنه‌ی شۆخێ
ته ماشام ئه‌که‌یت پێت ناخۆشه ئه‌ته‌وێ بڵێی شتێ
خۆشه‌ویستی تۆ ڕۆژ به ڕۆژ به ڕۆخما ئه‌چێ
ڕه‌نگه ئێستا ڕۆمانێکت له ده‌فته‌ری دڵما پێك هێنابێ
بۆێه که ئه‌مان بینن ئه‌ڵێن شێوه‌تان له‌یه‌ك ئه‌چێ
...........................................................................
هاوڕێ
مه‌ل حه‌زناکات ته‌نیا بفڕێ
تا هاوڕێیهک بنیات ننهنێ
ئاسمان جوانی تیا نا بینرێ
گه‌ر ئه‌ستێره‌ی له گه‌ڵ نه‌بێ
باخێک باخه‌وانی نه‌بێ
گوڵه‌کانی ووشک ده‌بێ
هاوڕێیه‌تی وه‌فای تیا نه‌بێ
کۆشکێکهو زووئهڕوخێ
ده‌ریاش شه‌پۆلی نه‌بێ
جوانی تیا به‌دی ناکرێ
خۆریش گۆڤه‌ندی نه‌بێ
ههورسهرچۆپی ئه‌گرێ
عه‌شقیش دروست نابێ
سۆزی هاورێیه‌تی تیا نه بێ
منیش گوڵم گه‌رتۆم نه‌بێ
هۆنراوه‌م پێ نا ووترێ
………………………………………………..
بێ وه‌فا
تۆ کچێکی به‌د گومانی کوا! له مانای عه‌شق ئه‌زانی
هه‌رچیه‌کم بۆت ده‌ره‌بڕی بی منه‌ت بووی پێت نه‌زانی
له‌کاتی قسه‌کردندا سۆێندم ئه‌خوارد که تۆم خۆشه‌وێ
له به‌ر چاووت نه‌بوو ئه‌تووت دڵت شکاندووم شه‌وێ
کاتێ ماتی دای ئه‌گرتی هیچت نه ئه‌ووت پێم
بێ ده‌نگ ئه‌بووم ئه‌ترسام شه‌ڕێ بفرۆشی پێم
ئه‌کته‌رێکی چالاك بووی سه‌رکه‌وتنت به ده‌ست هێنا
ئه‌و ده‌وره‌ت بۆ یه‌که‌م جار بوو منت به تاقیگه دانا
باشه تۆ که‌سێکی ترت ئه‌ویست بۆچی دڵت به مندا
ئه‌م یاسا جوانه پێم بڵێ له کوێ و له کام ئاینه‌وه هێنا
توانیت من بیر خۆت به‌رێته‌وه چیشت لا بوو نارتهوه
به‌س نازانم یادگاریه‌کان چۆن! له بیر خۆت ئه‌به‌یته‌وه
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رگیز بیرت لێ ناکه‌مه‌وه
وێنه‌کانتم سووتان ووتم ناکا دڵم داوات کاته‌وه
پێنووسه‌که‌شم له خۆم توڕه‌تره دڵی نایه پێم بڵێ
ئه‌ڵی هێمن لێی گه‌ڕێ به بێ وه‌فا هیچ ناوترێ
……………………………
هێمن نهقهشبهندی - کۆڵن


























