میره‌ندا كیری شوو به ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئوسترالی ئاشكرایانكرد میره‌ندا كیری كچه نمایشكه‌ری جلوبه‌رگی ئوسترالی شووی كردووه به ئۆرلاندۆ بلومی ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی هۆلیۆد.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له میره‌ندا كیری كچه نمایشكه‌ری جل‌و به‌رگی ئوسترالی رایانگه‌یاند كیر شووی به ئۆرلاندۆ بلۆمی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هۆلیۆد كردووه ، ئه‌وه‌ش دوای مانگێك ماره‌بڕین دێت كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجامیاندابوو".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد " كیرو بلۆم له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی كیر له نمایشێكی جلوبه‌رگی كۆمپانیای فكتۆریا سیكریت بۆ یه‌كه‌مجار چاویان به‌یه‌كتری كه‌وتووه، كاتێك بلۆم وێنه‌ی فیلمی "چه‌ته‌كانی كاریبی" گرتووه له ساڵی 2007.
ئه‌و سه‌رچاوانه روونیشیانكرده‌وه " كیر به‌شداریكردنی خۆی له نمایشی به‌هاری داهاتوو كێشایه‌وه، هه‌رچه‌ند له پله‌به‌ندی لیستی فۆربزی نمایشكهرانی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان 9هه‌مینه دوای ئه‌وه‌ی توانی چوار ملیۆن دۆلار له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا كۆبكاته‌وه.


























