نیگاركێشان و كارمه‌ندانی دیكورو بۆیاغكردن دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان ده‌بن
نیگاركێشان و كارمه‌ندانی دیكورو بۆیاغكردن، زیاتر له‌كه‌سانی ئاسایی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان ده‌بن.
به‌گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئاژانسی نیۆده‌وڵه‌تی لێكوڵینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه له‌شاری لیۆنی فه‌ره‌نسا، به‌هۆی بوونی چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی زیان به‌خش له‌پێكهاته‌كانی بۆیه‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌رێكی كاری نیگاركێشانو بۆیهكردنو دانانی دیكۆرن، به رێژه‌ی 30% زیاتر له‌كه‌سانی ئاسایی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان ده‌بن، به‌تایبه‌ت له‌ژناندا.
به‌شداربووانی لێكوڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد ، به‌چاودێریكردنی دۆسیه‌ی 3000 حاڵه‌تی توشبوو به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان له فه‌ره‌نسا ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور درێژ سه‌رقاڵی كاری نیگهراكێشی بۆیه كردن بوون، زیاتر دووچاری نه‌خۆشی شێر په‌نجه ده‌بن ، له‌چاو خاوه‌ن پیشه‌كانی دیكه، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه هۆكاری خۆپاراستنی زیاتر به‌كار بهێنن له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.


























