Saturday, May 19th

Last update05:58:39 PM GMT

 10 میوان له‌ سەرهێڵه‌
:

لە چاوەڕوانیی (تارا ڕەسووڵ)ـدا دوو هەفتەیە لە من وایە دوو سەدەیە

پۆستی ئەلیکترۆنی Print

تا ئێستە ئەوەندەم وتووە و دەزانم خۆی بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومێكی گۆرانی ئامادە دەكات، چ پێوەندیشم پێوە نەكردووە تا بزانم بەكام ئاڕاستەی ستایلی گۆرانیدا كار دەكات و كارەكانی بەكوێ گەییشتوون، بۆیە ئەم كورتە نووسینەم تەنیا كردنەوەی دەرگەیەكە بۆ چاوەڕێكردن.

چاوەڕێكردنی ئەو خاتوونەی هەمیشە لە چاوەڕوانیدا پەرۆشی كردووین، بۆیە ئێستەیش چاوەڕێی لادانی تارای سەر كارە نوێیەكانین.

بەڕاست بەنیاز نەبووم قسەی لەبارەوە بكەم تا ئەو كاتەی كارە نوێیەكانیم لە دوا ئەلبوومیدا دەكەوێتە بەرگوێ، ئەودەم بێ موجامەلەی تەڕ و تازە شەنوكەوێكی بۆ دەكەین.

من كاتی خۆی بۆ (عەدنان كەریم)ـیش گوتم قسەكردن لەبارەیەوە ئاسان نییە، ئەمەیش بەو واتایەی ئەو هونەرمەندە گەییشتووەتە ئاستێك دەخوازێ بەوشیاریی پترەوە دەست بۆ كارەكانی بەرین.

بەوشیاریی پتریشەوە دەڵێم دەستبردن بۆ كارەیلی (تارا ڕەسووڵ)ـیش ئاسان نابینم، بۆیە ویستم بەر لەوەی هەر شتێكی نوێمان بخاتە بەردەست، لەم ڕێگەیەوە دەرگەیەكی چاوەڕوانیی بۆ بكەینەوە.

خۆ ئەگەر ئەمە بە ڕیكلامێكیش بۆ كاری داهاتووی (تارا) ناو بەرن، پێم وانییە زێدەڕۆییمان كردبێ و لە مافی خۆیمان پتر پێ دابێ، هاوكات ئەوەی تۆزقاڵێكیش لە ڕەوتی گۆرانی و میووزیكی كوردی ئاگەدار بێ، دەزانێ ئەو خاتوونە خاوەنی دنیایەك جوانییە و پێویستی بە ڕیكلام نییە، ئەوەندە نەبێ ئەوە كاریگەریی دەنگە شیرینەكەی ئەوە لەسەر من و لە چاوەڕوانیدا دەردەدڵێكی بۆ دەكەم.

ئەگەرچی نیازی ئەوەم نەبوو لێرەدا لەڕووی هونەرییەوە هیچی لەبارەوە بڵێم و ئەوەی هەمە بۆ دوای بڵاوكردنەوەی كارە نوێیەكانی هەڵیدەگرم، بەڵام جوانیی ئەو لە چاوەڕوانیدا بەلایەنی كەمەوە بۆ نیمچە باسێكمان بەكێش دەكات، ئەوەیش بەهەڵسەنگاندن وەرمەگرن و تەنیا دەربڕینێكی سەرپێییە لەو چاوەڕوانییەی مەبەستی سەرەكیی كورتە نووسینەكەمە.

من پێم وایە یەك لە سەركەوتنەكانی (تارا) ئەوەیە گۆرانی بۆ ڕۆحی خۆی دەڵێ نەك بۆ ئێمە، واتە بەر لەوەی بیر لە گەیاندنی بە ئێمە بكاتەوە، ئەو ڕۆحی خۆی بە تێكست و میلۆدییەكە شاد دەكات.

ئەدی گۆرانیبێژ ئەگەر بەر لە هەر كەسێكی تر ڕۆحی خۆی پێ شاد نەكرا، واتە (درۆ) لەگەڵ خۆی و جەماوەریشدا دەكات، بێگومان بەزووییش دەتوێتەوە و نامێنێ، واتە ئەگەر بگاتە ئاستی دەركەوتنیش، ناتوانێ دیاردە تێپەڕێنێ، كەم جاریش دیاردەكان جێگیر دەبن، ئەگەر نا زۆربەیان كاتین و دێن و دەڕۆن.

ڕاستیتان دەوێ (تارا ڕەسووڵ)ـیش لە سەرەتای دەركەوتنیدا تەنیا دیاردەیەك بوو كە بۆ داهاتوو ڕژدتر قسە لەبارەی دیاردەییەكەی دەكەم، بەڵام داهێنان لە سۆز و دەربڕینی هەستی مێیینەیی لە گۆرانیدا جێگیری كرد كە ئەمەیان بەدەستپێكی سەركەوتنەكانی دەبینم. بۆیە دەڵێم (تارا) گۆرانیی بۆ ڕۆح دەڵێ و بەر لە هەر كەسێكیش ڕۆحی خۆی، لێرەیشەوە ئێمەی تێكەڵ بە ڕۆحی خۆی كردووە و وای لێ كردووین هەمیشە لە چاوەڕوانیدا بین.

(تارا) لە گۆرانییەكیدا دەڵێ (دوو هەفتەیە لە من وایە دوو سەدەیە.. نە زەنگێكم بۆ لێ دەدەی، نە كارتێكم بۆ دەنێری، نە نامەیە). منیش لەو چاوەڕوانییەی لە سەرەتای نووسینەكەمدا باسم كرد، نە چاوەڕێی زەنگی ئەوم و نە نامەی، بەڵام بە ڕاست تەنیا دوو هەفتەیە بیستوومە نیازی بڵاوكردنەوەی ئەلبووم و بەرهەمی نوێی هەیە، وا دەزانم دوو سەدەیە.

بەشەوقەوە چاوەڕوانی زەنگ و نامە و پەیامی گۆرانییەكانی ئەو خاتوونە هونەرمەندەین.. تا ئێرە و چیتر ناڵێم، خۆ ئەگەر ئێوەی خوێنەریش چاوەڕوانییەكان بە ڕیكلام بۆ بەرهەمی نوێی (تارا ڕەسووڵ) وەردەگرن، منیش بەو ڕیكلامكردنە شانازم.


وشیار ئەسوەد

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ :

جاری خوێندراوه‌: 181
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy

ته‌ندروستی


راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

راڕایی به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ

زانایان و شاره‌زایانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ڵێن له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی... [درێژه‌...]

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ‌ئه‌وه‌ی پیشانداوه ‌که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو... [درێژه‌...]

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیارییه‌كی نوێ

ئه‌و ژنانه‌ی لێنۆڕینی مه‌مكیان بۆ كراوه‌ (مه‌مۆگرامم) و به‌هه‌ڵه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌... [درێژه‌...]

هونەری


نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە بۆنەکان ببینە

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت , نوێترین کلیپی لە...

هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی... [درێژه‌...]

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی سەرەكی فیستیڤاڵی "بلاک"ی...

كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی... [درێژه‌...]

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ کۆمپانیای ڕایکوالێتی

هونەرمەندی تورک هەزاڵ .. لە کارێکی زۆر کوردیدا لەگەڵ...

بەم نزیکانە کۆمپانیایی ڕایکوالێتی لە درێژەی کارە هونەریەکانیدا ئەم جارە زۆر جیاواز کار... [درێژه‌...]

هەواڵ


ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

ره‌نج سه‌نگاوی‌ چووە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو

لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ره‌نج سه‌نگاوی‌ شاعیر و پێشكه‌شكار رایگه‌یاند كه‌... [درێژه‌...]

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ...

په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ... [درێژه‌...]

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك خۆیه‌تی‌‌و گشتی نییه‌

داخڵبوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ 12 ئاماده‌یی‌ وه‌ك...

دوا به‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داخڵبوونی‌ خوێندكارانی‌ 12... [درێژه‌...]

ده‌توانن لێره‌وه‌ گوێ بیستی ڕادیۆ ببن دوور له‌ ماڵپه‌ڕ Winamp windows Media Player Real Player QuickTime Web Proxy