توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه ته‌ندروستی كه‌سه خێزانداره‌كان باشتره له كه‌سه ره‌به‌نه‌كان و تووشبوونیان به نه‌خۆشی له دوای هاوسه‌رگیریه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه
توێژه‌رانی نه‌رویج له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بوون و هاوسه‌ریان هه‌یه زیاتر ده‌ژین له‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان نه‌خۆشییان هه‌یه و به ته‌نیان.
به‌پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن، توێژه‌ران له زانكۆی ئۆسلۆ ده‌ڵێن پیاوه بێ ژنه تووشبووه‌كانی شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی گه‌نجتردا ده‌مرن به رێژه‌ی 35 له سه‌د و ئه‌و رێژه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 40 له سه‌دیش و هه‌مان شت بۆ ئافره‌تانیش راسته، به‌ڵام لای ئه‌وان رێژه‌كه 22 له سه‌ده له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا.
ئه‌وان گوتیان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و زانیارییانه پشتیان به تۆماری 440 هه‌زار نه‌خۆش به‌ستووه له ساڵی 1970 تا 2010 و به‌راوردیان له نێوان كاتی مردن و دۆخی خێزانی‌دا كردووه.
جولیان هۆڵتی مامۆستای زانكۆی بێرمنگهام ده‌ڵێ له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ده‌ركه‌وتووه فشاری خوێنی هاوسه‌رداره به‌خته‌وه‌ره‌كان 4 پله كه‌متر بووه له‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیان.
رێبوار نووری/ ئا. ر - PNA



























