ئافرەتانی مەغریب لە پێناو لەشێکی پڕو کێشێکی گونجاو زیانی تەندروستی بە خۆیان ئەگەیەنن

تاکو ئێستا حەب و دەرزی و دەرمانی قەلەو بون کەناسراون بە(دردک)بڵاوە لەنێوان کچانی مەغریبی ئەمەش لە دیاردەیەکەوە گۆڕاوە بۆ زەرورەتێک کەپێویستە لەسەر کچانی مەغریب بەکاری بهێنن هەرچەندە کاریگەری خراپی زورە.لەپاڵ حەبی (دردک)چەند جۆریکی ترلە دەرمان هەیە بۆ زیادبونی کێش ئەم دیاردەیە لەنێو کۆمەڵگەی خلیجیدا باوە کە جۆرە گیایەک بەکاردێنن کەناوی (التحامیل الصحراویە )بۆ زیادبونی کێشی ڕانەکان و و یەکێک لەخاوەنی کۆگا گژوگیاییەکانی بازاڕی گژوگیا فرۆشەکانی لەهەفتەبازاڕی(درب السلطان)لە دار البیضاء وتی ئەم جۆرە گیایە جیاواز لەهەمو دەرمانە گیاییەکانی تر هیچ جۆرە پیکهاتەیەکی کیمیایی تێدانیەو زیانی نیە بۆ لەش هەر هەمان سەرچاوە ڕونی کردەوەو وتی:ئەم دەرمانە لەسەر دەستی کەسێکی شارەزا بەشێوەیەکی زۆر باش وبەڕێگەیەکی کلاسیکی لەناوچەی بیابان دروست دەکرێت کە ئەم کەسە چەند ساڵانیکی زۆرە پسپۆڕی پەیدا کردوە لەم بوارەداو دەرمانەکە ١٠٠% سروشتیە و چەند سودێکی تریشی هەیە بۆ مرۆڤ جگە لە زیادبونی کێش کە بریتین لە پاککردنەوەی سک لە غازات،کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە،هەروەها وتیشی کاریگەری ئەم دەرمانە لەپاش مانگێک دەردەکەویت یان لەوانەیە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگۆڕێت.پزیشکەکانی مەغریبیش ئاگاداری خۆیان لەوبارەەیەوە دەرکردو مەترسی ئەم جۆرە دەرمانەیان بەخەلک ڕاگەیاند کە زیانیکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و هەندێک لەم دەرمانانە بۆ چارەسەری حاڵەتی ڕەبۆ یان حەساسیەت و خورانی پێست بەکاردیت کەئێستا ئەم دەرمانانە لە کۆگاو سەر شۆستەکاندا بەبێ چاودێری پزیشکی دەفرۆشرێت کە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی کۆمەڵ...ترسناکی ئەم حاڵەتە لەوەدایە کەئێستا ئافرەتان پەنا دەبەن بۆ ئەم جۆرە دەرمانە بەبێ ئەوەی کاریگەریە خراپەکانی بزانن لەسەر لاشەیان چونکە تیکەڵەی چەند جۆرە گیایەکی خرابە یان تیکەڵەی چەند دەرمانێکە کەبۆ نەخۆشی تر بەکاردین.ئافرەتانی مەغریبی کێشی خۆیان زیاد دەکەن بەمەبەستی ئەوەی هاوسەریک بەدەست بهێنن یان لە پیشەیەکی ناشەریفدا کار دەکەن یان تانەو توانجی کۆمەلگە لەسەر خۆیان لادەبەن کاتێک گاڵتە بە لەش و لارە لاوازەکانیان دەکرێت چونکە لەناوچەکانی مەغریب بەتایبەتی ناوچەکانی باشوری مەغریب یەکێک لەنیشانەکانی جوانی ئافرەتان کێشی زیادەو لەشو لارە پڕەکەیەتی
نازە ئەحمەد - بۆنەکان
2012-02-16



























