
هەژاری و پێویستی بۆ خۆراک وای لەمنداڵیکی هندی تەمەن پێنج ساڵانە کرد کە لەسەر شیری سەگ خۆی بژێنیت بۆ ئەوەی بەشێک لەخۆراکی ڕۆژانەی خۆی دابین بکات بەهۆی ئەوەی کەخێزانەکەی نەیتوانیوە پارویەک نان بۆ منداڵەکانی پەیدابکات.ئەم منداڵە هندیە ناسراوە ناوی (شوتو)ە کەڕاستەخۆ شیر لەگوانی سەگەدایکانەکەی دەخواتەوەو سەگەکەش بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکات وەکو بەچکەی خۆی شیری پێ دەدات و هیچ پەلاماری نادات و چاوەڕێ دەکات تاکو ئەم منداڵە لەشیرخواردن دەبێتەوە.کەناڵی تەلەفزیۆنی منداڵانی هندستان چاوپیکەوتنی لەگەڵ منداڵەکە کردو گوتی:خیزانەکەم ناتوانێت خۆراکمان بۆ پەیدا بکات بویە من شیری سەگەکەم دەخۆمەوەو نزیکەی ساڵێکە لەسەر ئەم کارە بەردەوامم و راهاتوم لەسەری و سەگەکەشم زور خۆش دەویت
نازە ئەحمەد - بۆنەکان
2012-02-13



























