پێویستیه‌كان
( یه‌ك كیلۆ گێلاس ، پێنج په‌رداخ شه‌كری وورد ، یه‌ك په‌رداخ ئاو )
شێوازی ئاماده‌كردن
به‌جوانی گێلاسه‌كه ده‌شۆرێته‌وه و ناوكه‌كه‌ی لێ جیاده‌كرێته‌وه پاشان ئاو و شه‌كره‌كه له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت تاماوه‌ی 15 خوله‌ك یان تا ئه‌وكاته‌ی شه‌كره‌كه خه‌ست ده‌بێته‌وه و ده‌نوسێت به كه‌وچكه‌كه‌وه دواتر گێلاسه‌كه‌ی تێده‌كرێت و تاماوه‌ی 20 خوله‌كی تر ده‌كوڵێنرێت پاشان ده‌بینین مره‌باكه پێگه‌شتووه له‌كاتێك دا پێویسته گێلاسه‌كه به‌باشی له‌گه‌ڵ گیراوه‌ی شه‌كراوه‌كه‌دا تێكه‌ڵ بوبێت و خه‌ست بوبێته‌وه0 ئینجا ده‌كرێته ناو قوتووه وه و به‌باشی سه‌ری ده‌گیرێت0 ده‌شتوانین گێزه‌ری هاڕاو بكه‌ین به‌سه‌ر مره‌باكه‌دا چونكه ئه‌م جۆره مره‌بایه گێزه‌ری زۆر پێده‌كه‌وێت
و - کارزان حسن



























