لێكۆڵینەوەیەكی ئوستوراڵی كە دكتۆر (دیفید غرینینغ)ی دكتۆری نەخوشیەكانی ژنان و مندال بوون كەلەبنكەی چارەسەری نەزوكی(وولونغونغ)لەسیدنی پێی هەستاوە ئاشكرای دەكات كەلێكولینەوەی لەسەر 118 پیاو كردوە كەجوری تۆوەكانیان لەخوار رێژەی مامناوەندەوە بوە ئەم پسپۆڕە داوای لێکردن بوماوەی یەك هەفتە رۆژانە مومارەسەی سیكس بكەن چونكە دەبێتە هوی ڕشتنی ئەو تۆوەی كەلەكوئەندامی زاوزێی نێرینە قەتیس ماوەو جێگرتنەوەی بەتۆوی تازە ، باشی ئەمەش ئەوەیە ئەگەر هاتوو تۆو بوماوەیەك مایەوە گۆڕانی كیمیایی بەسەردا دێت و توشی ئوكساندن دەبێت و جۆرەكەی خراب دەبێت،لەئەنجامی ئەم لێكوڵینەوەیەدا بۆی دەركەوت كە%81 ئەو پیاوانەی جۆری تووەكانیان گۆراوە لەخراب بۆ مامناوەند هەروەها لەمامناوەند بو جۆری زۆر باش بەلام %19 پیاوەكان تۆوەكانیان هەر بەخراپی مایەوە ئەم دكتورە ئەنجامی لیكولینەوەكەی لەكونگرەی سالانەی پزیشكی ئەوروبی بو زاوزی و زانستی بوماوەیی ئاشكراكرد هەروەها وتیشی ئێمە جۆری باشی تۆوەكان بەهۆی(ترشی نەوەوی ریبی)كەناوە زانستیەكەی(DFA)یە دیاری دەكەین لەدوای هەفتەیەك مومارەسەی سیكسی بەشیوەیەكی رۆژانە رێژەی ئەم ترشە زۆر زیادی كرد لەتۆودا بەلام ترشی(GFA)رێژەی مامناوەندی تووەكان دیاری دەكات كەلەم كومەڵه پیاوەدا رێژهكەی بوە%34 باش 3 رۆژ دابران لەسیكس كردن بەلام باش هەفتەیەك مومارەسەكردنی سیكسی رێژهكە نزم بوەوە بو %26 وەجولەو چالاكی و رێژەی چڕی و زۆری تۆوەكان زۆر زیادی كرد.
دیفید غرینینغ وتی لیكولینەوەكانمان لەداهاتودا ئاشكرای دەكەن كە باشتركردنی جۆری توو دەبێتە هۆی زیادكردنی چانسی منداڵ بوون هەروەها داوای كرد لەو ژن و پیاوانەی كە دەیانەویت مندالیان ببێت و جۆری تۆوی پیاوەكە خراپە دەبێت روزانە سیكس بكەن بۆ باشتركردنی جۆری تۆوەكان ئەمەش نەك چارەسەر بەڵكو وەكو یارمەتیدەری چارەسەری بزیشكی بەكاردێت بۆ نەزوك
ئامادهکردنی : ئهحمهد محهمهد / بۆنهکان



























